تاوڵەی سوارە
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07
شوێنی ڕاگرتن و وەستانی تایبەت بووە و بۆ ئەسپەکانی پۆلیسی سوارە لە سەرای هەڵەبجەدا. ئەو پۆلیسانەی سوارە بوون و ئەرکەکەکانیان لە نێوان شار و شارۆچکەکاندا ڕاپەڕاندووە و بێجگە موچەی خۆیان، موچەی تایبەت بە ئەسپەکانیشیان پێدراوە و شەوانە لە تاوڵ –یان تاوڵەی سوارەدا ڕایانگرتوون. موچەی پۆلیسێکی سوارە بە خۆی ئەسپەکەییەوە لە موچەی قایمقام زیاتر بووە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەحمەد ڕەشید ئەحمەد، لە دایکبووی ١٩٢٨، کاسب، ٢٩ی ١٠ی ٢٠٢٤ هەڵەبجە.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم,کارزان عەدنان حەمەسەعید