خۆژە: خۆزە
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15
لە گیای خۆژە دروستدەکرێت. چۆنێتیی ئامادەکردنی: گیاکە جوان پاکدەکرێت دەشۆررێتەوە و ورددەکرێت. لەگەڵ ڕۆن و پیازدا سووردەکرێتەوە. پاشان خوێ و ئاوی تێ دەکرێت و کەمێک برنجی تێکەڵدەکرێت، کە دەمی کێشا بە مەرجێک کەمێک بڵ بێت، زۆر نەکوڵێت، هەتا وشکنەبێت وەک لەپەترشییە. خۆژە: له کوێستانەکان و شوێنه سارد و شێدارەکاندا دەڕوێت.
سەرچاوەکان:
- ڕەشنوسی کتێبی (هەڵبژاردەیەک لە خواردنە کوردەوارییەکان، بەهار موحسین نەقشبەندی نەقشبەندی، ٢٠٢٢).
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (خورشيد ڕەحمان فەتحوڵڵا)، لەدایکبوو: ١٩٤٢، لە ٢٢ی ٢ی ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: بەهار موحسین نەقشبەندی