مشکی
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15
سەرپۆشێکی پیاوانەی دێرینی ناوچەکەیە، لە ڕابوردوو ئێستاشدا سیمای ناسینەوەی پیاوی کوردە. تایبەتمەندیی خۆی هەیە و بەشێکیشە لە کەلەپوری هەڵەبجە و شارەزوور و هەورامان. هەندێک لە جۆرەکانی بە قەبارەی جیاواز هەن و ژنانیش وەک کۆڵوانە بەکاریانهێناوە. بەستنی هەرجۆرێک و شێوازی بەستنەکە و ڕەنگەکەی، کەسێتیی مرۆڤەکە و تەمەنەکەی دیاریکردووە. لە جۆرەکانی:
١- سادە: تەختی ڕەش و هێڵ و نەخشی سپی
٢- داودبەگی: تەختی ڕەش و هێڵ و نەخشی سەوز
٣- ئەڵوەنی: وەنەوشەیی و هێڵ و نەخشی سەوز، هی زۆرینەی خەڵکی
٤- ئاوریشمی: تەختی ڕەش و هێڵ و نەخشی سەوزی بریسکەدار، تایبەت بووە بە بەگزادەکان
٥- سوور: تەختی ڕەش و هێڵ و نەخشی سوور، تایبەت بە گەنج و لاوەکان
٦- ڕەش: تایبەت بە کوێخاو دەوڵەمەند و خاوەن پیشەکان
سەرچاوەکان:
- خورماڵ لێکۆڵینەوەیەکی سۆسیۆ ئەنثرۆپۆلۆجییە، ئیبراهیم حاجی زەڵمی، بەرگی یەکەم، چاپخانەی سیما، ٢٠٠٨، ل١٦٠.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (هۆشمەند یار ئەحمەد ئەفراسیاو بەگ)، لەدایکبوو: ١٩٥٢، ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: خانەنشین، لە ١٢ی ٦ی ٢٠٢٤، لە بنجۆی دڕە.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم