وسەین

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08


ناوی عەشرەتەکە لە باپیرە گەورەیانەوە هاتووە، کە وسەینی ناو بووە و دووەم هۆزە لەناو کاکەییەکانی گوندی هاواردا، کە باپیرەگەورەیان موریدی شێخ ئەکابری خامۆش بووە و هەمیشە لەخزمەتیدا بووە.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (ڕەمەزان همیرخان شاکەرەم)، لەدایکبوو: ١٩٥٠، ئاستی خوێندن سەرەتایی، پیشە: خانەنشین، لە ٢٨ی ٢ی ٢٠٢٤، لە هەڵەبجە.
  2. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (ئازاد فایق ساڵح)، لەدایکبوو: ١٩٦٤، ئاستی خوێندن: ناوەندی، پیشە: خانەنشین، لە ٢٢ی ٢ی ٢٠٢٤، لە هاوار.

ئامادەکردنی: ئاکۆ شاوەیس هاواری

3

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

جاف

هۆز و عەشرەتی جاف گەورەترین عەشیرەتی باشوری کوردستانە. ساڵانە بەپێی وەرزەکان گەرمیان و کوێستانیان کردووە، چونکە عەشیرەتێکی کۆچەری بوون و بەدوای لەوەڕگادا گەڕاون بۆ ئاژەڵەکانیان، زستانان لە ناوچەکانی گەرمیان، بەهاران لە قەرەداغ و شارەزوور بوون و هاوینانیش چوونەتە پێنجوێن و هەتا کوێستانەکانی مەریوان و سنە ڕۆیشتوون، ئەوەش سەرئێشە و گرفتی زۆری بۆ هەردوو دەوڵەتی عوسمانی و قاجار و خەڵکانی نیشتەجێی ئەو ناوچەیەی، کە پیایدا تێپەڕیون، دروستکردووە. لە سەدەى حەڤدەيەم و پێشتریش‌ لەسەر بنەماى کۆچەرى دەژيان و گەرميان و کوێستانيان کردووه و ناوەندى سەرەکيیان شارى جوانڕۆ و ئەو هەرێمە بووە، کە ئەمڕۆ دەکەوێتە نێوان هەڵەبجە و کرماشانەوە. ڕۆڵی بەرچاویان لە ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکەدا هەبوووە، بە هێزترین هێزی مرۆیی بوون. لە بەڵگەنامەکانی سەفەوی و پەهلەوی و قاجاری و عوسمانی و ئینگلیزدا چ وەک هۆز و چ ناوی پاشا و سەردارەکانیان هاتووە. ملکەچى هيچ يەکێک لە دەسەڵاتدارانی سیاسی ناوچەکە نەبوون، تا ڕێکەوتننامەى زەهاوى ساڵى ١٦٣٩ لە نێوان عوسمانى و سەفەويدا مۆرکرا و بەپێی ڕێکەوتننامەى عەشيرەتى جاف لە نێوان هەردوو دەوڵەتى عوسمانى و سەفەویدا بەسەر چوار بەشى سەرەکيدا دابەشکرا: ١-جافى زەينەدينى: هاروونى: سەر بە ئێران بوون و بەڵام ئەمڕۆ پاشماوەیەکی ئەوتۆيان لێ نەماوەتەوە، تەنها هاروونيەيەکان نەبێت، کە شوێنى نيشتەجێبوونيان بەزۆرى دەکەوێتە پارێزگاى هەڵەبجە و ناوچەى گەرميانەوە، بەتايبەتى لە دەربەنديخان و شارۆچکەى پێباز (باوەنوور). ٢- جافى جوانڕۆ: جافى (زەهاو)يشيان پێ دەوترێت. لە باکورى خۆرئاواى ئێران، لە کرماشان و سنە و بەشێکيشيان دەکەونە باشورى کوردستانەوە. واتە هەر لە گوندەکانى خانەقينەوە هەتا دەگاتە هەڵەبجە و ناوچەى هەورامانى لهۆن، تيرەکانى بەرچاو دەکەون، لەوانە : قادر ميروەيسى، نێرژى، کۆکۆيى، زەردۆيى، تايشەيى، بێيانى...تاد. ٣- جافى مورادى: دەکەونە باشورى کوردستان (کوردستانى عێراق). هەر لە گەرميانەوە دەستپێدەکات هەتا دەگاتە هەڵەبجە و شارەزوور و هەورامانى ئەمديو. بەشێوازێکى چڕ و پڕ لە دەوروپشتى شارەکانى هەڵەبجە و کەلار و کفرى نيشتەجێن. ٤- جافى گۆران: بەشێک لەو جافانەى، کە لە ناو ئيراندا مابوونەوە، ڕۆيشتوونەتە ناو (گۆران). بەشێکيشيان دەکەونە ناو سنوری باشورى کوردستانى ئەمڕۆوە، بەتايبەتى لەو گوند و دێهاتانەى دەکەونە سنوری قەزاى خانەقين و هۆرێن و شێخان، لەگەڵ ناحيەى قۆرەتوو و مەيدان. ديارترين تيرەکانى ئەمانە بريتين لە: قادر ميروەيسى، تايشەيى، قەڵخانى، يوسف يارئەحمەدى، کويک، نێرژى (نێرژەيى)، کرکايش (گورگ کايش).