کێرچڵێس

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-14


گۆڕێکی مێژووییە و کەوتووەتە نێوان سنوری گوندەکانی نەوێ و بەردەبەل. نزیک ئاشەوانە، کە سەرچاوەی ئاوی نەوێیە. خەڵکی ناوچەکە دەڵێن بۆ سەردەمی زوحاک دەگەڕێتەوە و چیرۆکی ئەفسانەیی لەسەر ئەم گۆڕە و هۆکاری ناونانەکەی دەگێڕنەوە.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (سەفەر ئەحمەد موستەفا)، لەدایکبوو: ١٩٧٥، پیشە: مامۆستای ئایینی، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، لە ١٨ی ٩ی ٢٠٢٣.

ئامادەکردنی: کارزان عەدنان حەمەسەعید

4

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

قەوری عالێ

کەوتووەتە سنوری گوندی (چنار)ی کۆکۆیی. تاکە گۆڕێکە لە نزیک ڕوباری سیروان، کە هی ژنێک بووە و ئاوی ڕوبار لە خۆرهەڵاتی کوردستانەوە هێناویەتی لەوێ نێژراوە و ناوچەکە بەو ناوە ناونراوە.

پیر برایم

گۆڕێکی دێرینە. لە بیرەوەریی کەسانی ئێستەی گوندەکەدا نییە. کەوتووەتە گوندی سازان لە خوار گۆڕستانی شێخ موئمنی سازانی. شوێنەکەی ئێستە کراوەتە مزگەوت. دوو کێلە بەردی کۆنی تێدا بووە و نوسینیان لەسەر بووە. کاتێک ئێران ڕێگای سازان دەباتەوە لە شەڕی عێراق ئێراندا، بەرجادە کەوتووە. میکایلییەکان وەک عەشرەتێکی بەناوبانگ، لەشوێنەکەیدا ئەو مزگەوتەیان کردووەتەوە. پێیانوابوە پیرم برایم لەبەرئەوەی پێشگری پیری پێوەیە، لە نەوەی پیر میکایلی دەوانی بووە.

باوەيس

کەوتووەتە خۆرئاواى گوندى (قارەمانى)ی سەر بە شارۆچکەی (سیروان) و نزيکەى کيلۆمەترێک لە گوندەکە دوورە، پياوێک، کە ناوى باوەيس بووە و خەڵکى گوندەکە بووە بەدەستى خۆى گۆڕى بۆ خۆى هەڵکەندووە و وەسيەتى کردووە، کە ئەگەر مرد لەو گۆڕەدا بەخاکیبسپێرن. لە ئێستادا گۆڕی باوەيس بووە بە ناونيشانێکى دياری‌ گوندەکە.