پیر برایم
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15
گۆڕێکی دێرینە. لە بیرەوەریی کەسانی ئێستەی گوندەکەدا نییە. کەوتووەتە گوندی سازان لە خوار گۆڕستانی شێخ موئمنی سازانی. شوێنەکەی ئێستە کراوەتە مزگەوت. دوو کێلە بەردی کۆنی تێدا بووە و نوسینیان لەسەر بووە. کاتێک ئێران ڕێگای سازان دەباتەوە لە شەڕی عێراق ئێراندا، بەرجادە کەوتووە. میکایلییەکان وەک عەشرەتێکی بەناوبانگ، لەشوێنەکەیدا ئەو مزگەوتەیان کردووەتەوە. پێیانوابوە پیرم برایم لەبەرئەوەی پێشگری پیری پێوەیە، لە نەوەی پیر میکایلی دەوانی بووە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (نەوزاد شێخ محەممەد ساڵح شێخ فەرج)، لەدایکبوو: ١٩٦٧، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: یاریدەدەری پزیشک، لە ٢٤ی ٩ی ٢٠٢٣، لە هەڵەبجە.
ئامادەکردنی: کارزان عەدنان حەمەسەعید