شێخی حسامەدین ٢

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15


شوێنی حەوانەوە و نوێژگەی شێخ حسامەدینی نەقشبەندییە. کەوتووەتە نێو سارای چنارەوە لە ئاوێسەر، لە شارەدێی تەوێڵە. کەڵەکەکەی بەردی گەورەگەورەبوون، مەلابەکر و حەمەی حەمالە و چەند پیاوێکی تر بەسەرپەرشتی شێخ دایانناوە و دەوری گیراوە. لە نزیکیەوە دوختان و شوێنی نوێژکردن کراوە و شێخ لە کاتی خۆیدا وەک نشینگە تیایدا ماوەتەوە.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (سەرتیپ ئادەم ئیسماعیل مەلا بەکر)، لەدایکبوو: ١٩٥٧، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: خانەنشین، لە ١٢ی ١ی ٢٠٢٤، لە تەوێڵە.
  2. چاوپێکەوتن ئامادەکار لەگەڵ (گەردوون ڕۆستەم مستەفا)ی ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی تەوێڵە، لەدایکبوو: ١٩٨٢، بڕوانامە: دبلۆم، لە ٩ی ١ی ٢٠٢٤، لە تەوێڵە.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

5

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

شێخی حسامەدین ١

سەکۆیەکی گەورەیە لە باخی شەمسە، نشینگەی هاوینەی شێخ عەلی حسامەدینە، کەوتووەتە گۆشەی پردی نزیک سەرچاوەی (زەڵم) لەسەرووی جۆگە مەننەوە. ساڵانی ١٩٢٧ بەدواوە، هاوینان مرید و دەروێش و مەنسوبەکانی شێخ لە خێڵی سۆفیا، لەو شوێنە کۆبوونەتەوە. هەتا ئێستاش شوێنەواری ماوە و خەڵکی گوند باسیدەکەن.