شێخی حسامەدین ١

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08


سەکۆیەکی گەورەیە لە باخی شەمسە، نشینگەی هاوینەی شێخ عەلی حسامەدینە، کەوتووەتە گۆشەی پردی نزیک سەرچاوەی (زەڵم) لەسەرووی جۆگە مەننەوە. ساڵانی ١٩٢٧ بەدواوە، هاوینان مرید و دەروێش و مەنسوبەکانی شێخ لە خێڵی سۆفیا، لەو شوێنە کۆبوونەتەوە. هەتا ئێستاش شوێنەواری ماوە و خەڵکی گوند باسیدەکەن.

سەرچاوەکان:

  1. گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (محەممەد یاسین محەممەد ئەمین)، لەدایکبوو: ١٩٦٧، ئاستی خوێندن: ناوەندی، پیشە: خانەنشین، لە ٦ی ٢ی ٢٠٢٤.
  2. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (عەلی حاجی زەڵمی)، لەدایکبوو: ١٩٧٥، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، لە ٢٦ی ١ی ٢٠٢٤، لە خورماڵ.
  3. گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (ئیبراهیم حاجی زەڵمی)، لەدایکبوو: ١٩٧٢، بڕوانامە: دکتۆرا، پیشە: مامۆستای زانکۆ، لە ٧ی ٢ی ٢٠٢٤.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

4

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

شێخی حسامەدین ٢

شوێنی حەوانەوە و نوێژگەی شێخ حسامەدینی نەقشبەندییە. کەوتووەتە نێو سارای چنارەوە لە ئاوێسەر، لە شارەدێی تەوێڵە. کەڵەکەکەی بەردی گەورەگەورەبوون، مەلابەکر و حەمەی حەمالە و چەند پیاوێکی تر بەسەرپەرشتی شێخ دایانناوە و دەوری گیراوە. لە نزیکیەوە دوختان و شوێنی نوێژکردن کراوە و شێخ لە کاتی خۆیدا وەک نشینگە تیایدا ماوەتەوە.