عەبابەیلێ

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07


لاپەڕەی 285

گۆڕستان

کەوتووەتە باشوری خۆرئاوای گوندی (عەبابەیلێ). ڕووبەرەکەی نزیکەی سێ دۆنم دەبێت. شوێنێکی مێژووییە و زیاتر لە (٣٠٠) گۆڕی کۆن و نوێی تێدایە. هەندێک لە گۆڕەکان هی بەگزادەکانی بنەماڵەی جافە و هەندێکی تریان گۆڕی شێخەکانی ئەو ناوچەیەن. گۆڕی (عادیلە خانم، ئەحمەدموختار جاف و تایەر بەگی جاف) لەم شوێنەن‌. سەرچاوەی ئاوی کانی لێیە و شوێنەکەی بەرزە و بەسەر هەڵەبجەدا دەڕوانێت. بە هۆی شوێنەکەی و بوونی دار و درخت و سەوزایی زۆر و هەروەها بوونی گڵکۆی (ابو عبیدە الانصاری)، کە واکردووە پیرۆزییەک بە شوێنەکە بدات و شێخەکانی ئەم ناوچەیە و بەگزادەکانی جاف مردووەکانیان لەم گۆڕستانەدا بنێژن. جاران ئەم گۆڕستانە لە یەک بەش پێکهاتبوو، بەڵام ئێستا بە هۆی دروستکردنی ڕێگایەک بە ناویدا گۆڕستانەکەی کردووە بە دوو بەشەوە. ئەم گۆڕستانە و گوندەکەی لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری عێراقی لە١٦ی ٢ی ١٩٤٨ لە ڕۆژنامەی(الوقائع العراقیە) ڕاگەیاندنی شوێنەواری بۆ کراوە، وەک ناوچەیەکی شوێنەواری بە ناوی (ابو عبیدە الانصاری)یەوە ناسێنراوه. ‌

سەرچاوەکان:

  1. مديرية الاثار العامة، المواقع الاثرية في العراق، مطبعة الحکومة، بغداد١٩٧٠، ص٣٤٢.

ئامادەکردنی: د. نەریمان عەبدوڵا

2

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

سیانيی سەروو

گۆڕستانێکی دێرینە. کەوتووەتە ‌باکوری خۆرئاوای گوندی (عامووره)‌ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ)، ڕووبەرەکەى نزیکەى یەک دۆنم دەبێت و سیاجى بۆ نەکراوە، مێژووى گۆڕستانەکەش بەتەواوى دیار نیە، بەڵام بە نزیکەیی بۆ ١٥٠ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە و گۆڕەکانیش لەسەر شێوازى ئیسلام نێژراون. ناسراوە بە سیانیی سەروو.

شاقەدەم

بە دووریی (٥٠٠م) کەوتووەتە باشوری گوندی (خارگێڵان)ی سەر بە شارۆچکەی (بیارە). لە نێوان خارگێڵان و خەرپانیدایە. مێژووەکەی بۆ ٢٠٠ ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە. ڕووبەرەکەی سێ دۆنمە. لەلایەن خەڵکی گوندەکەوە سیاجکراوە. هەتا ئێستاش خەڵکی گوندەکە مردوەکانیان لەو گۆڕستانە بەخاکدەسپێرن.

شاوەیس و باوەیس

کەوتووەتە بەشی باکوری خۆرئاوای گوندی (گردیگۆ)ی سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ). مێژوویەکی دێرینی هەیە. هەتا حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو خەڵکی گوندەکە مردووەکانیان لێ بەخاکسپاردووە. ڕووبەرەکەی نزیکەی یەک دۆنم دەبێت.

شەخسە بچووک

گۆڕستانێکی دێرینە. کەوتووەتە ناوەندی گوندی (ئاوایی ڕۆستەم بەگ)ی سەر به ‌شارۆچکەی (خورماڵ). ڕووبەرەکەی دۆنمێک دەبێت، مێژووەکەی لەگەڵ مێژووی ئاوەدانکردنەوەی گوندەکەدایە. بە زۆرى منداڵان لەم گۆڕستانەدا بەحاکسپێرراون‌. هەتا حەفتاکانی سەدەی ڕابردووش مردوو لەم گۆڕستانەدا بەخاکسپێرراوە. وەک خەڵکی گوندەکە دەڵێن لە کۆندا کەسێکى پیاوچاکی باڵاکورت هەبووە، کە کۆچیدواییکردووە، لە‌و شوێنە بەخاکسپێرراوە و دواتر بووە گۆڕستان، هەر لەبەر ئەوەشە ئەو ناوەی لێنراوە.

شەخسەکە ١

کەوتووەتە باشوری گوندی (ئاوایی حاجی حەمەئەمین). مێژووەکەی بۆ ساڵى ١٩٦٠ دەگەڕێتەوە. ڕووبەرەکەی نیودۆنم دەبێت. هەتا ساڵى ١٩٧٨ و ڕاگواستنى گوندەکان، خەڵکی گوندەکە مردووەکانیان لەوێ بەخاکسپاردووە.

شەخسەکە ٢

کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (چواردارانی سەروو). بەهۆی ئەوەی گۆڕی پیاوچاکێکی لێیە، ئەو ناوەی لێنراوە. هەتا چەند ساڵێک پێش ئێستا خەڵکی گوندەکە مردوویان لێ بەخاکسپاردووه.