شێخ سلێمان

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15


لاپەڕەی 284

گۆڕستان

کەوتووەتە بەشى باکورى شارۆچکەى (خورماڵ) و پێنج کیلۆمەتر لە گوندی(یاڵانپێ)وە دوورە. یەکێکە لە گۆڕستانە دێرینەکانی ناوچەکە و مێژووەکەی بۆ نزیکەی سێ سەدە و نیو پێشتر دەگەڕێتەوە. ناولێنانەکەی لە ناوی (شێخ سلێمان کوڕى شێخ محەممەدی کوڕى شێخ عەلى کوڕى شێخ محەممەدی نۆدێيە)یەوە هاتووە، کە بە ڕەچەڵەک دەگەڕێتەوە سەر ئيمام موساى کازم. باوەڕی خەڵکەکە وەهایه،‌ کە ناوبراو لەو بنەماڵەیەیە، کە لە بنەڕەتدا لە گوندى(دۆڵپەموو)ـى نزيک بەرزنجەوە هاتوونەتە ناوچەکە. شێخ سلێمان لە ماوەی ژیانیدا کاروباری ئاوەدانکردنەوەی گوندەکەی لەدەستبووە و خاوەنی زەویوزار بووە و پاش مردنى لە ساڵى ١٨٣٥ یەکەم کەس بووە لەم گۆڕستانەدا بەخاکسپێرراوە.

سەرچاوەکان:

  1. هەورامان ناسنامەی کلتوری گوندەکانی بەرگی یەکەم، ناوچەی شەمیان، ئەمین حاجی زەڵمی و ئاراس ڕەفیق محمد، ل٦١-٨٠.
  2. خورماڵ لێکۆڵینەوەیەکی سۆسیۆئەنثرۆپۆلۆجی، ئیبراهیم حاجی زەڵمی، بەرگی یەکەم، ٢٠٠٨، ل٤٣.
  3. بنەماڵەى زانياران، مەلا عەبدولکەريمى مودەڕس، بەرگى يەکەم و دووەم، چاپى يەکەم، تاران، ١٣٨٩.
  4. سەردانی مەیدانیی ئامادەکاران بۆ گۆڕستانەکە، لە لە ٢٥ی ٢ی‌ ٢٠٢٣.
  5. چاوپێکەوتنی ئامادەکاران لەگەڵ(مەحموود عەبدولکەریم بابا یاڵانپێی)، لەدایکبوو: ١٩٥٧، پیشە: خانەنشین، لە ٢٥ی ٢ی ٢٠٢٣.

ئامادەکردنی: یوسف باقی عەبدولقادر,ئیکرام محەممەد زەڵمی

3

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

سیانيی سەروو

گۆڕستانێکی دێرینە. کەوتووەتە ‌باکوری خۆرئاوای گوندی (عامووره)‌ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ)، ڕووبەرەکەى نزیکەى یەک دۆنم دەبێت و سیاجى بۆ نەکراوە، مێژووى گۆڕستانەکەش بەتەواوى دیار نیە، بەڵام بە نزیکەیی بۆ ١٥٠ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە و گۆڕەکانیش لەسەر شێوازى ئیسلام نێژراون. ناسراوە بە سیانیی سەروو.

شاقەدەم

بە دووریی (٥٠٠م) کەوتووەتە باشوری گوندی (خارگێڵان)ی سەر بە شارۆچکەی (بیارە). لە نێوان خارگێڵان و خەرپانیدایە. مێژووەکەی بۆ ٢٠٠ ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە. ڕووبەرەکەی سێ دۆنمە. لەلایەن خەڵکی گوندەکەوە سیاجکراوە. هەتا ئێستاش خەڵکی گوندەکە مردوەکانیان لەو گۆڕستانە بەخاکدەسپێرن.

شاوەیس و باوەیس

کەوتووەتە بەشی باکوری خۆرئاوای گوندی (گردیگۆ)ی سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ). مێژوویەکی دێرینی هەیە. هەتا حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو خەڵکی گوندەکە مردووەکانیان لێ بەخاکسپاردووە. ڕووبەرەکەی نزیکەی یەک دۆنم دەبێت.

شەخسە بچووک

گۆڕستانێکی دێرینە. کەوتووەتە ناوەندی گوندی (ئاوایی ڕۆستەم بەگ)ی سەر به ‌شارۆچکەی (خورماڵ). ڕووبەرەکەی دۆنمێک دەبێت، مێژووەکەی لەگەڵ مێژووی ئاوەدانکردنەوەی گوندەکەدایە. بە زۆرى منداڵان لەم گۆڕستانەدا بەحاکسپێرراون‌. هەتا حەفتاکانی سەدەی ڕابردووش مردوو لەم گۆڕستانەدا بەخاکسپێرراوە. وەک خەڵکی گوندەکە دەڵێن لە کۆندا کەسێکى پیاوچاکی باڵاکورت هەبووە، کە کۆچیدواییکردووە، لە‌و شوێنە بەخاکسپێرراوە و دواتر بووە گۆڕستان، هەر لەبەر ئەوەشە ئەو ناوەی لێنراوە.

شەخسەکە ١

کەوتووەتە باشوری گوندی (ئاوایی حاجی حەمەئەمین). مێژووەکەی بۆ ساڵى ١٩٦٠ دەگەڕێتەوە. ڕووبەرەکەی نیودۆنم دەبێت. هەتا ساڵى ١٩٧٨ و ڕاگواستنى گوندەکان، خەڵکی گوندەکە مردووەکانیان لەوێ بەخاکسپاردووە.

شەخسەکە ٢

کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (چواردارانی سەروو). بەهۆی ئەوەی گۆڕی پیاوچاکێکی لێیە، ئەو ناوەی لێنراوە. هەتا چەند ساڵێک پێش ئێستا خەڵکی گوندەکە مردوویان لێ بەخاکسپاردووه.