شیرەمەڕ
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
کەوتووەتە باکوری گوندی (شیرەمەڕ)ی سەر بە شارۆچکەی خورماڵ، لەنێوان گوندەکە و گردەگڕێدایە. مێژووەکەی لەگەڵ میژووی گوندەکەدایه و لە ١٢ گوندی دەوروپشتییەوە مردووی بۆ هێنراوە. گۆڕی شەهید (عەبدوڵا سادقی) تێدایە، کە شەهیدی سەردەمی شۆڕشی شێخ مەحموودی حەفیدە و ساڵی ١٩٢٦ شەهیدبووە. ڕووبەرەکەی زیاتر لە ٤٠ دۆنم دەبێت و نزیکەی شەش دۆنمی تری لەلایەن بنەماڵەی (حاجی محەممەدی نادری هەواس)ـەوە خراوەتە سەر. به خێرخوازی ساڵی ٢٠٠٦ سیاجی بۆ کراوە و ساڵی ٢٠١٧ حەفارەیەکی بۆ دابینکراوە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (والی حاجی محەممەد نادر هەواس)، لەدایکبوو: ١٩٥٦، ئاستی خوێندن: سەرەتای، پیشە:خانەنشین، لە ١٤ی ٣ی ٢٠٢٣، لە شیرەمەڕ.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (نووری عەلی ئەمین)، لەدایکبوو: ١٩٧١ب، ئاستی خوێندن: سەرەتای، پیشە: فەرمانبەر، لە ١٢ی ٣ی ٢٠٢٤، لە شیرەمەڕ.
- سەردانی مەیدانیی ئامادەکار بۆ شوێنەکە، لە ٢٤ی ٣ی ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: سەرچڵ یونس