شەهیدانی هەڵەبجە لە وڵاتی ئێران

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-09


لاپەڕەی 280

گۆڕستان

ئەو گۆڕستانانەن لە ئێران، کە تەرمی زیاتر لە ٧٠٠ شەهیدی هەڵەبجەیان لێ نێژراوە، کە دوای مەرگەساتی هەڵەبجە لە ١٦ی ٣ی ١٩٩٨ بە برینداری براونەتە وڵاتی ئێران و لەبەر سەختیی برینەکەیان گیانیانسپاردووە و لەوێ نێژراون. دابەشدەبن بەسەر ئەم ناوچە و شارانەدا: تابلۆی ٢٠ بۆ ٤٠ لە بەهەشتی زەهرا لە تاران، شاری کرماشان، پاوە، کامیاران، گوندەکانی دەوروبەری مەریوان (هەزارخانی، شوێشە، نۆسمە، سونغور، سەحنە، هەرسین، کەنگاوەر، کرمان، سەریاس، سوڵاوا، ..).

سەرچاوەکان:

  1. مۆنۆمێنتی هەڵەبجە پێناسەیەک بۆ جینۆساید، محمد محمد سعید گۆمەلاری، چاپی یەکەم، بەرگی یەکەم، ٢٠١٩، ل٩١-٩٢.
  2. سەردانیکردنی ئامادەکار بۆ شوێنەکە، بۆ سەرمەزاری کەسوکاری ١١٢ی ٨ی ٢٠١٢.
  3. چاوپێکەوتن لە گەڵ لوقمان عبدالقادر محەمەد، لە دایکبووی ١٩٦٨، ئامادەیی، فەرمانبەر، ٢٧ی ١١ی ٢٠٢٤.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

3

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

سیانيی سەروو

گۆڕستانێکی دێرینە. کەوتووەتە ‌باکوری خۆرئاوای گوندی (عامووره)‌ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ)، ڕووبەرەکەى نزیکەى یەک دۆنم دەبێت و سیاجى بۆ نەکراوە، مێژووى گۆڕستانەکەش بەتەواوى دیار نیە، بەڵام بە نزیکەیی بۆ ١٥٠ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە و گۆڕەکانیش لەسەر شێوازى ئیسلام نێژراون. ناسراوە بە سیانیی سەروو.

شاقەدەم

بە دووریی (٥٠٠م) کەوتووەتە باشوری گوندی (خارگێڵان)ی سەر بە شارۆچکەی (بیارە). لە نێوان خارگێڵان و خەرپانیدایە. مێژووەکەی بۆ ٢٠٠ ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە. ڕووبەرەکەی سێ دۆنمە. لەلایەن خەڵکی گوندەکەوە سیاجکراوە. هەتا ئێستاش خەڵکی گوندەکە مردوەکانیان لەو گۆڕستانە بەخاکدەسپێرن.

شاوەیس و باوەیس

کەوتووەتە بەشی باکوری خۆرئاوای گوندی (گردیگۆ)ی سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ). مێژوویەکی دێرینی هەیە. هەتا حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو خەڵکی گوندەکە مردووەکانیان لێ بەخاکسپاردووە. ڕووبەرەکەی نزیکەی یەک دۆنم دەبێت.

شەخسە بچووک

گۆڕستانێکی دێرینە. کەوتووەتە ناوەندی گوندی (ئاوایی ڕۆستەم بەگ)ی سەر به ‌شارۆچکەی (خورماڵ). ڕووبەرەکەی دۆنمێک دەبێت، مێژووەکەی لەگەڵ مێژووی ئاوەدانکردنەوەی گوندەکەدایە. بە زۆرى منداڵان لەم گۆڕستانەدا بەحاکسپێرراون‌. هەتا حەفتاکانی سەدەی ڕابردووش مردوو لەم گۆڕستانەدا بەخاکسپێرراوە. وەک خەڵکی گوندەکە دەڵێن لە کۆندا کەسێکى پیاوچاکی باڵاکورت هەبووە، کە کۆچیدواییکردووە، لە‌و شوێنە بەخاکسپێرراوە و دواتر بووە گۆڕستان، هەر لەبەر ئەوەشە ئەو ناوەی لێنراوە.

شەخسەکە ١

کەوتووەتە باشوری گوندی (ئاوایی حاجی حەمەئەمین). مێژووەکەی بۆ ساڵى ١٩٦٠ دەگەڕێتەوە. ڕووبەرەکەی نیودۆنم دەبێت. هەتا ساڵى ١٩٧٨ و ڕاگواستنى گوندەکان، خەڵکی گوندەکە مردووەکانیان لەوێ بەخاکسپاردووە.

شەخسەکە ٢

کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (چواردارانی سەروو). بەهۆی ئەوەی گۆڕی پیاوچاکێکی لێیە، ئەو ناوەی لێنراوە. هەتا چەند ساڵێک پێش ئێستا خەڵکی گوندەکە مردوویان لێ بەخاکسپاردووه.