سەید ئەمین

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07


لاپەڕەی 273

گۆڕستان

کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (کانی پاشا)ی سەر بە شارۆچکەی بەمۆ. سەرچاوەکان ئاماژەبەوە دەکەن پێش ٦٠٠ ساڵ بەر لە ئێستا کەسێک بەناوی سەید ئەمین، کە پیاوچاک بووە لەوێ بە خاک سپێرراوە و دواتر ئەو شوێنە بووەتە گۆڕستان، هەتا ئێستا خەڵکی ئەو گوندە مردوو لەو گۆڕستانە بە خاک دەسپێرن. ڕووبەرەکەی زیاتر لە چوار دۆنم دەبێت، سیاج بۆ گۆڕستانەکە نەکراوە.

سەرچاوەکان:

  1. گوندەکانی ناحیەی بەمۆ، سارەوان عەبدوڵا و ئیسماعیل حاجی زەڵمی، چاپی یەکەم، چاپخانەی کارۆ، سلێمانی، ٢٠١٨، ل١٠١.
  2. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (حەمید حسەین عەبدولقادر)، لەدایکبوو: ١٩٦٧، ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: کاسب، لە ١٤ى ١٠ى ٢٠٢٣.

ئامادەکردنی: سەلام هانەدنی

3

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

سیانيی سەروو

گۆڕستانێکی دێرینە. کەوتووەتە ‌باکوری خۆرئاوای گوندی (عامووره)‌ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ)، ڕووبەرەکەى نزیکەى یەک دۆنم دەبێت و سیاجى بۆ نەکراوە، مێژووى گۆڕستانەکەش بەتەواوى دیار نیە، بەڵام بە نزیکەیی بۆ ١٥٠ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە و گۆڕەکانیش لەسەر شێوازى ئیسلام نێژراون. ناسراوە بە سیانیی سەروو.

شاقەدەم

بە دووریی (٥٠٠م) کەوتووەتە باشوری گوندی (خارگێڵان)ی سەر بە شارۆچکەی (بیارە). لە نێوان خارگێڵان و خەرپانیدایە. مێژووەکەی بۆ ٢٠٠ ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە. ڕووبەرەکەی سێ دۆنمە. لەلایەن خەڵکی گوندەکەوە سیاجکراوە. هەتا ئێستاش خەڵکی گوندەکە مردوەکانیان لەو گۆڕستانە بەخاکدەسپێرن.

شاوەیس و باوەیس

کەوتووەتە بەشی باکوری خۆرئاوای گوندی (گردیگۆ)ی سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ). مێژوویەکی دێرینی هەیە. هەتا حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو خەڵکی گوندەکە مردووەکانیان لێ بەخاکسپاردووە. ڕووبەرەکەی نزیکەی یەک دۆنم دەبێت.

شەخسە بچووک

گۆڕستانێکی دێرینە. کەوتووەتە ناوەندی گوندی (ئاوایی ڕۆستەم بەگ)ی سەر به ‌شارۆچکەی (خورماڵ). ڕووبەرەکەی دۆنمێک دەبێت، مێژووەکەی لەگەڵ مێژووی ئاوەدانکردنەوەی گوندەکەدایە. بە زۆرى منداڵان لەم گۆڕستانەدا بەحاکسپێرراون‌. هەتا حەفتاکانی سەدەی ڕابردووش مردوو لەم گۆڕستانەدا بەخاکسپێرراوە. وەک خەڵکی گوندەکە دەڵێن لە کۆندا کەسێکى پیاوچاکی باڵاکورت هەبووە، کە کۆچیدواییکردووە، لە‌و شوێنە بەخاکسپێرراوە و دواتر بووە گۆڕستان، هەر لەبەر ئەوەشە ئەو ناوەی لێنراوە.

شەخسەکە ١

کەوتووەتە باشوری گوندی (ئاوایی حاجی حەمەئەمین). مێژووەکەی بۆ ساڵى ١٩٦٠ دەگەڕێتەوە. ڕووبەرەکەی نیودۆنم دەبێت. هەتا ساڵى ١٩٧٨ و ڕاگواستنى گوندەکان، خەڵکی گوندەکە مردووەکانیان لەوێ بەخاکسپاردووە.

شەخسەکە ٢

کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (چواردارانی سەروو). بەهۆی ئەوەی گۆڕی پیاوچاکێکی لێیە، ئەو ناوەی لێنراوە. هەتا چەند ساڵێک پێش ئێستا خەڵکی گوندەکە مردوویان لێ بەخاکسپاردووه.