خێزانی میریسوور
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15
بە دووریی (٥٠٠م) کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (میریسوور)ی سەر به شارۆچکەی (خورماڵ). مێژووی گۆڕەکان بۆ سەردەمی هاتنی ئیسلام دەگەڕێتەوە و ڕوو لە قیبلەن. ئەوەى ئەم گۆڕستانە لە گۆڕستانەکانى تر جیادەکاتەوە، ئەوەیە، کە کێلى گۆڕەکان زۆر گەورەن و بەرزیی کێلەکانیان دوومەتر دەبێت و بەشێوازێکى تۆکمە دانراون. ڕووبەرى گۆڕستانەکە دۆنمێک دەبێت. بەهۆی ئەوەی گۆڕی خێزانی میریسووری لێیە، بەو ناوەوە ناونراوە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنى تیمی مەیدانی لەگەڵ (محێدین ئەحمەد حەبیب)ی ئەنجومەنی گوندی (میری سوور)، لەدایکبوو: ١٩٨١، ئاستی خوێندن: سەرەتایى، پیشە: فەرمانبەر، لە ٢ی ٣ی ٢٠٢٤، لە میریسوور.
- چاوپێکەوتنى تیمی مەیدانی لەگەڵ (ئەحمەد حەبیب قادر)، لەدایکبوو: ١٩٤٣، پیشە: کاسب، لە ٢ی ٣ی ٢٠٢٤، لە میریسوور.
- چاوپێکەوتنى تیمی مەیدانی لەگەڵ (هیدایەت خالید سادق)، لەدایکبوو: ١٩٨٤، ئاستی خوێندن: سەرەتایى، پیشە: فەرمانبەر، لە ٢ی ٣ی ٢٠٢٤، لە میریسوور.
ئامادەکردنی: تیمى مەیدانى/ گوندى میریسوور