تفەو شێخ سمێڵی
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15
کەوتووەتە باشوری گوندی (دەرەیمەڕ)ی سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ). لەناو ماڵەکاندایە. مێژووی گۆڕستانەکە لەگەڵ ئاوەدانکردنەوەی گوندەکدایە و هەتا سأڵی ٢٠٠٣ تەنها منداڵیان لێ ناشتووە. ڕووبەرەکەی نزیکەی نیودۆنم دەبێت. ناوەکەی به هەورامی بە واتای (تووی شێخ سمێڵ) دێت، کە ناوی شێخێکی بەرزنجەیی بووه و دارتوویەکیش لە ناوەڕاستی گۆڕستانەکەدایە. ساڵی ٢٠٠٣، کە گوندەکە چۆڵ کراوە. ئيتر مردووی لێ نەنێژراوە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (عەفان عوسمان سەدرەدین)، لەدایکبوو: ١٩٧٠، ئاستی خوێندن: سەرەتایى، پیشە: کاسب، لە ١٥ی ٣ی ٢٠٢٤.
- چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (سەردار قادر سادق)ی ئەنجومەنی گوندی (دەرەیمەڕ)، لەدایکبوو: ١٩٨٢، ئاستی خوێندن: سەرەتایى، پیشە: کاسب، لە ١٥ی ٣ی ٢٠٢٤.
- چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (محەممەد عەبدولڕەحمان عەبدولکەریم)، لەدایکبوو: ١٩٥٦، پیشە: کاسب، لە ١٥ی ٣ی ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: تیمی مەیدانی/ گوندی دەرەیمەڕ