بەردی ئیمام عەلی

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-16


لاپەڕەی 248

گۆڕستان

کەوتووەتە‌ ناو چەمی (دەرەکۆره)‌ی باکوری گوندی (میری سوور)ی سەر به ‌شارۆچکەی (خورماڵ). ڕووبەرەکەی نزیکەی دە دۆنم دەبێت. لە باکوری گوندەکەوە دەستپێدەکات هەتا نزیک قەڵای (سوڵتان ساحەق). مێژووەکەی بۆ سەردەمی هاتنى ئیسلام دەگەڕێتەوە و هەموو گۆڕەکان ڕووەو قیبلەن. گۆڕە کۆنەکان، بەهۆى کاریگەریى ئاووهەواوە زۆرێک لە گۆڕەکان شوێنەواریان نەماوە و هەندێکیشیان تەنها کێلەکانیان ماون.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنى تیمی مەیدانی لەگەڵ (محێدین ئەحمەد حەبیب)ی ئەنجومەنی گوندی (میری سوور)، لەدایکبوو: ١٩٨١، ئاستی خوێندن: سەرەتایى، پیشە: فەرمانبەر، لە ٢ی ٣ی ٢٠٢٤، لە میریسوور.
  2. چاوپێکەوتنى تیمی مەیدانی لەگەڵ (ئەحمەد حەبیب قادر)، لەدایکبوو: ١٩٤٣، پیشە: کاسب، لە ٢ی ٣ی ٢٠٢٤، لە میریسوور.
  3. چاوپێکەوتنى تیمی مەیدانی لەگەڵ (هیدایەت خالید سادق)، لەدایکبوو: ١٩٨٤، ئاستی خوێندن: سەرەتایى، پیشە: فەرمانبەر، لە ٢ی ٣ی ٢٠٢٤، لە میریسوور.

ئامادەکردنی: تیمى مەیدانى/ گوندى میریسوور

5

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

سیانيی سەروو

گۆڕستانێکی دێرینە. کەوتووەتە ‌باکوری خۆرئاوای گوندی (عامووره)‌ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ)، ڕووبەرەکەى نزیکەى یەک دۆنم دەبێت و سیاجى بۆ نەکراوە، مێژووى گۆڕستانەکەش بەتەواوى دیار نیە، بەڵام بە نزیکەیی بۆ ١٥٠ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە و گۆڕەکانیش لەسەر شێوازى ئیسلام نێژراون. ناسراوە بە سیانیی سەروو.

شاقەدەم

بە دووریی (٥٠٠م) کەوتووەتە باشوری گوندی (خارگێڵان)ی سەر بە شارۆچکەی (بیارە). لە نێوان خارگێڵان و خەرپانیدایە. مێژووەکەی بۆ ٢٠٠ ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە. ڕووبەرەکەی سێ دۆنمە. لەلایەن خەڵکی گوندەکەوە سیاجکراوە. هەتا ئێستاش خەڵکی گوندەکە مردوەکانیان لەو گۆڕستانە بەخاکدەسپێرن.

شاوەیس و باوەیس

کەوتووەتە بەشی باکوری خۆرئاوای گوندی (گردیگۆ)ی سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ). مێژوویەکی دێرینی هەیە. هەتا حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو خەڵکی گوندەکە مردووەکانیان لێ بەخاکسپاردووە. ڕووبەرەکەی نزیکەی یەک دۆنم دەبێت.

شەخسە بچووک

گۆڕستانێکی دێرینە. کەوتووەتە ناوەندی گوندی (ئاوایی ڕۆستەم بەگ)ی سەر به ‌شارۆچکەی (خورماڵ). ڕووبەرەکەی دۆنمێک دەبێت، مێژووەکەی لەگەڵ مێژووی ئاوەدانکردنەوەی گوندەکەدایە. بە زۆرى منداڵان لەم گۆڕستانەدا بەحاکسپێرراون‌. هەتا حەفتاکانی سەدەی ڕابردووش مردوو لەم گۆڕستانەدا بەخاکسپێرراوە. وەک خەڵکی گوندەکە دەڵێن لە کۆندا کەسێکى پیاوچاکی باڵاکورت هەبووە، کە کۆچیدواییکردووە، لە‌و شوێنە بەخاکسپێرراوە و دواتر بووە گۆڕستان، هەر لەبەر ئەوەشە ئەو ناوەی لێنراوە.

شەخسەکە ١

کەوتووەتە باشوری گوندی (ئاوایی حاجی حەمەئەمین). مێژووەکەی بۆ ساڵى ١٩٦٠ دەگەڕێتەوە. ڕووبەرەکەی نیودۆنم دەبێت. هەتا ساڵى ١٩٧٨ و ڕاگواستنى گوندەکان، خەڵکی گوندەکە مردووەکانیان لەوێ بەخاکسپاردووە.

شەخسەکە ٢

کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (چواردارانی سەروو). بەهۆی ئەوەی گۆڕی پیاوچاکێکی لێیە، ئەو ناوەی لێنراوە. هەتا چەند ساڵێک پێش ئێستا خەڵکی گوندەکە مردوویان لێ بەخاکسپاردووه.