قەڵاڕێزین
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07
کەوتووەتە سەر چیای بەندەن (بەنەن) و بە بەرزترین و ستراتیجیترین لوتکە دادەنرێت. کەوتووەتە گوندی تاوێرە و سەرکەن و (١٤٨٠م) لە ئاستی دەریاوە بەرزە. ئەم لوتکەیە دەڕوانێت بەسەر خەرپانی و چەمی (کانی یاسەمەن). دەرەشیش و دەشتی شارەزەوور کەوتووەتە بەردەمی. بەهۆی گرنگیی پێگەکەی بەدرێژایی مێژوو کراوەتە سەربازگە و شوێنێکی ستراتیجی بووە. پاشماوەی مین و تەقەمەنی تا ئێستا بەسەرەوە ماوە و مەترسیەکانی بۆ سەردانیشتوان و خاوەن باخەکانی ناوچەکە هەبووە. لە قەدپاڵیدا کانیاو و ئاوی سازگار بوونی هەیە و بونەتە سەرچاوەی ئاوەدانی باخەکانی دامێنی. چیاکە دەوڵەمەندە بە گیانەوەری کێوی، وەک کەروێشک و چالەکە و ڕێوی.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (حاجی عیزەت محەممەد بارام)، لەدایکبوو: ساڵی ١٩٤٣، دانیشتووی هەڵەبجە، پیشە: خانەنشین، لە ١٦ی ١٢ی ٢٠٢٢.
ئامادەکردنی: کارزان عەدنان حەمەسەعید