کۆشکی کچێ

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15


لاپەڕەی 177

شوێنەوار

کەوتووەتە بەشى خۆرئاواى گوندى (زەڵم) بەرانبەر کۆشکى کوڕ. لە گۆڕستانى گوندى زەڵمەوە و بە بناری شاخەکەدا بۆی دەچیت. بە جۆرێک هەڵکەوتووە تاوەکو نەگەيتە لاى، بەرچاو نييە. دەڕوانێت بەسەر دۆڵى وشکەناودا. سەبارەت بە ناولێنانەکەی چەند بۆچوونێک هەیە، لەوانە: لەبەر جوانیی نەخشەسازييەکەى بە جوانیی کچەشۆخێک دەچوێنرێت‌. جێگەى حەشاردانى کچ و خانەوادەى پادشایەکی ماد بووە. خەڵکی شوێنەکەش پێیانوایە لە ئەفسانەی کچى پادشاى گاورانەوە هاتبێت. بەڵام لەڕووی مێژووییەوە پەیوەندی بە کلتوری مردوناشتنەوە هەیە، کە زۆرتر لە سەردەمى حوکومڕانیى مادەکاندا (٧٠٠ بۆ ٥٥٠ پ. ز) باوبووە. بريتييە لە ئەشکەوتێکى یەک ژووریی لاکێشەيى داتاشراو، کە لە شوێنێکى سەختدا هەڵکەوتووە. بەرزییەکەی لە (٥٠٠م) زیاترە. دەرگاى کۆشکەکە ڕووى لە خۆرئاوايە و لاکێشەييە، بەرزييەکەى نزيکەى دوو مەتر و پانييەکەى نزيک بە (٢٠.١م) دەبێت. ڕاستەوخۆ دەڕوانێتە سەر دەربەندى وشکەوناودا، بەرزيی و پانییەکەی نزيکەى دوو مەترە و درێژييەکەشى لە سێ مەتر زۆرترە. جێگەى زياتر لە پێنج کەسى تێدا دەبێتەوە.

سەرچاوەکان:

  1. سەردانى مەيدانیى ئامادەکاران، لە ١٠ی ٣ی ٢٠٢٣.
  2. چەردەيەک لە مێژووى ئەحمەدئاوا، محەممەد سابير ئەحمەدئاوايى، چاپخانەى ڕێدار، چاپى يەکەم، ٢٠٢١، ل١٠-١٢.
  3. چاوپێکەوتنی ئامادەکاران لەگەڵ (محەممەد حاجى حسەين زەڵمى)، لەدایکبوو: ١٩٦١، لە ١٠ی ٣ی ٢٠٢٣، لە خورماڵ.

ئامادەکردنی: یوسف باقی عەبدولقادر,ئیکرام محەممەد زەڵمی

4

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

گردی وەیسی: مەلاوەیسە

گردێکی شوێنەواریی شێوە لاکێشەییە. بەرزییەکەی نزیکەی (١٥م) لەچاو زەوییەکانی دەوروبەری بەرزترە، گردێکی سروشتیە، تەنیشتەکانی بۆ خوارەوە لێژ بوونەتەوە. کەوتووەتە گوندی مەلاوەیسە لەسەر ڕێگەی سەرەکیی (گردیگۆ – سەیدسادق). لەگوندی (قەدەفەری)وە ڕیگایەک بەرەو گردەکە و گوندی مەلاوەیسە دەچێت بە دووریی کیلۆمەترێک، ڕووبەری گردەکە نزیکەی (٧٠٠٠م) دەبێت، سەر بە شارۆچکەی خورماڵە. هەتا ئێستا کاری هەڵکۆڵینی زانستی بۆ نەکراوە، بۆ سەردەمی (ئاشوورییەکان) دەگەڕێتەوە و چەندین کەرەستەی شوێنەواری تێدا دۆزراوەتەوە، وەک گۆزە و سکە و دراو، لەئێستادا گۆڕستانی گوندەکەی لەسەر دروستکراوە. تەواوی خانوی گوندەکە لەسەر گردەکە بونیادنراون و بەشێکی لێکراوە بە کشتوکاڵ، ئەمەش وایکردووە گردە شوێنەوارییەکە گۆڕانکاری لەشێوەکەیدا ڕووبدات.

زیاتر بزانە
شوێنەوار

گردی وسوو

گردێکی شوێنەواریی دەستکردی شێوە لاکێشەییە. بەرزییەکەی نزیکەی پێنج مەترە. کەوتووەته سنوری گوندی (گورگەچیا)ی سەر بە ناحیەی (سیروان). ڕووبەرەکەی نزیکەی (١٠٠٠م٢)یە. هەتا ئێستا کاری هەڵکۆڵینی زانستی بۆ نەکراوە. چەند پارچەی بەردی تێژ کراو (بەردە ئەستێ) و گۆزەی شکاوی لێ دۆزراوەتەوە. بەپێی هەڵسەنگاندن و بەراوردکردن بەشێکی بۆ سەردەمی (چاخی بەردینی نوێ) و سەردەمی (ساسانی و ئیسلامی) دەگەڕێتەوە.

زیاتر بزانە
شوێنەوار

گڵێجاڵە بچکۆلە

پاشماوەی قەڵایەکی کۆنە. کەوتووەتە باشوری خۆرهەڵاتی گوندی (گڵێجاڵ)ی ناوەندی ناحیەی (بەمۆ). بەپێی ئەو پاشماوە شوێنەوارییانەی، کە لە قەڵاکەدا دۆزراونەتەوە، بۆ سەردمەی پارسی و ساسانی دەگەڕێتەوە.

زیاتر بزانە
شوێنەوار

گوندە

گردێکی شوێنەواریی دەستکردی شێوە قوچەکییە. بەرزییەکەی نزیکەی (٢٥م)ە. کەوتووەتە سەر چەمی (حەوت ئاشان) لە باشور و خۆرئاوای شاری هەڵەبجە. ڕووبەرەکەی نزیکە (٩٠٠م)ە. هەتا ئێستا کاری هەڵکۆڵینی زانستی بۆ نەکراوە. بەپێی ئەو کەرەستە و ئامڕازانەی لێی دۆزراونەتەوە، بۆ سەردەمی (ساسانی) دەگەڕێتەوە.

زیاتر بزانە
شوێنەوار

گۆڕستانی ئەبو شەمامان

کەوتووەتە باکوری گوندی ئاوایی ڕۆستەم بەگ لە خۆرهەڵاتی ناحیەی خورماڵ بە دووریی سێ کێلۆمەتر، لە سەنتەری پارێزگای هەڵەبجهوە‌ (١٥کم) دوورە. مێژووی گۆرستانەکە: لەسەر بنەمای کێلە نوسراوەکانی گۆڕستانەکە، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٣٥٠ ساڵ لەمەوبەر، کێلە تاشراوەکانی گۆڕستانەکە بەزمانی عەرەبی و خەتی فارسی لەسەریان نوسراوە، کە خاوەنی گۆڕەکان بەگزادە و شێخەکانی ناوچەکەن، لە ئیستادا زیاتر لە ١٥ کێلی شوێنەواری تێدا بەجێماوە.

زیاتر بزانە
شوێنەوار

گۆڕستانی ڕێوڵە

گۆڕستانی دێی کۆنی گوندی (بەڵخە)یە. بە دووریی (٥٠٠م) کەوتووەتە خوار گوندەکەوە لە لا نساری ڕێوڵە و خوار شاخی هانەوەهارەی بەڵخە و باخی سەی حەبیب. دەکرێت بە دوو بەشەوە. سێ شێواز مردووی لێنێژراوە. بەشێکی کۆنی، کە ڕووفاتەکانیان بۆ پێش ئیسلام و سەردەمی زەردشت دەگەڕێتەوە، چونکە خراونەتە نێو کوپەڵەوە. دەوترێت زەردەشت خۆیشی لە ئەشکەوتێکی نزیک بەم گوندە ژیاوە. بەشێکی مردووەکان ڕوو بە خۆر نێژراون. بەشی دووەمی کەمێک لە خوارترە و لە بەرامبەر بەشەکەی ترەوەیە هی سەردەمی ئیسلامە. بە هۆی نەشارەزاییەوە لە کاتی ئیشوکار و باخەوانیدا، زۆرێک لەم شوێنەوارە لەناوچووە.

زیاتر بزانە
شوێنەوار