قەڵای گرده
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
کەوتووەتە سەر تەختایی بەرزایى ئەو چیایەی بەرانبەر چیای زەڵم، کە سەرچاوەی زەڵمی لێهەڵدەقوڵێت. لە پشتى گوندى ئەحمەدئاوا، لە دەستە ڕاستى سەرەتاى دەربەندى زەڵم و چوار ئاڕاسەیی، دەڕوانێت بەدەوری خۆیدا. لە بەشى خۆرهەڵاتی سەرچاوەى ئاوى زەڵم هەڵدەقوڵێت، لە بەشى باکور و خۆرهەڵاتی گوندى زەڵم هەڵکەوتووه، بەشى باکوری ئەوبەرى دەربەندى زەڵم و قەڵاى مێژووی زەڵم دەکات، بەشى خۆرئاوا و باشورى خۆرئاواى گوندى ئەحمەدئاوا و قەڵاى خورماڵە، بەشى باشورى قەڵاکە باخی بابا زەردەڵەییە. هەڵکەوتەى قەڵاکە دەکەوێتە سەر پانترین شوێنى تەختایی سەر لوتکەکە و دەگاتە (١٣٠م) و درێژییەکەی (٦٥٠م) دەبێت. بە قەڵاى (گرد)ە بەناوبانگە. لە ناوى "یەزدەگورد" کۆتا پاشاى دەوڵەتى ساسانییەوە هاتووە و سەرچاوە مێژووییەکانیش بەقەڵاى "یزد جرد" ناویان هێناوە. بۆ کۆتاییەکانی سەردەمی ساسانی دەگەڕێـتەوە، میرنشینە کوردییەکانیش سودیانلێوەرگیرتووە، بە تایبەت دواتر له سەردەمی ئەردەڵانییەکان بەکارهاتووەتەوە.
سەرچاوەکان:
- ناو پێگەی شار و شوورا و قەڵاکانی شارەزوور لە سەدەکانی ناوەڕاست لەتۆمارە مێژوویی و شوێنەوارییەکان، شوان محمد صابر، تێزی دکتۆرای بلاونەکراوە، زانکۆی سلێمانی، ٢٠٢٣، ل١٨٦.
- چەردەیەک لە مێژووی ئەحمەدئاوا، محمد صابر ئەحمەدئاوایی، چاپی یەکەم، چاپخانەی ڕێدار، سلێمانی، ٢٠٢١، ل١٤.
- جهان نما، مصطفى بن عبدالله القسطنطيني العثماني المعروف بـ «کاتب جلبي»، (المتوفى ١٠٦٧ هـ)، مصطفى بن عبدالله القسطنطيني العثماني المعروف بـ «کاتب جلبي» وبـ «حاجي خليفة» (المتوفى ١٠٦٧ هـ)ـ حاج خليفة، الطبعة الااولي ١١٤٥هجري فى قسطنطينة، ص٤٤٦.
ئامادەکردنی: د. شوان محەممەد سابیر