لافاوەکەی گوندی

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-12


لاپەڕەی 105

هانەیدن

لە زستانی ١٩٤٩ لە سنوری گوندى (هانەیدن)ى سەر بە ناحیەی (بیارە)، لافاوێک دروستبووە و بووەتە هۆى ڕووخاندنى چەند خانویەک و زیانى بە باخ و گەوڕى گوندەکە گەیاندووە. مەلا محەممەد حەمەمیرزا هەورامانى، کە مەلاى مزگەوتى گوندەکە بووە و خانوەکەی خۆی ئاوی تێچووه و کتێبخانەکەی تیاچووە‌، لە هۆنراوەیەکیدا بۆ ئەو مەبەستە وتوویەتی:

کەوتەن وەسەر ئاو (ئیتفاڵان) یەکسەر

یانەخاپور بى بەد جە بەد بەتەر

نەئەسبابما مەن نەکتێبخانە

بەگیانت قەسەم بیاوە نۆ یانە.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (یونس ڕەحیم محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٥٣، ئاستی خوێندن: سەرەتایى، پیشە: خانەنشین، لە ١ی ٣ی ٢٠٢٣.
  2. مەلامحەمەد حەمەمیرزا هەورامانى، ئامادەکردنى: محەمەد محەمەد حەمەمیرزا، چاپى یەکەم، چاپخانەی سیما، ٢٠١٩، ل٥٩.

ئامادەکردنی: سەلام هانەدنی

6

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

پڕۆژەی ئاوی گوندی

ساڵی ١٩٩٨ لەلایەن خەڵکی گوندەکەوە ئەنجامدراوە. سەرەتا بە سۆندە و دوای چەند ساڵێک کراوە بە بۆری. ئاوەکەی لە کانی (هانە تایلە)وە بە درێژایی سێ کیلۆمەتر و نیو بە بۆری هێنراوەتە گوندی هانەیدن. لە حەوزێکی داخراودا کۆدەکرێتەوە و بەسەر هاوڵاتیانی گوندەکەدا دابەشدەکرێت. ماڵەکان بۆ خواردنەوە سودیلێوەرەگیرن.