سینەو کەوڵێ

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15


لاپەڕەی 133

لوتکە چیا

کەوتووەتە باکوری خۆرهەڵاتی گوندی (یاڵانپێ). (١٤٤٦م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. کەوتووەتە خوارووی چیای سوتنەجەڕ. بەرزییەکی زۆری هەیە و دەڕوانێتە سەر ناوچەکانی چواردەوری لە گوندی زەڵم و وشکەناو و ئەحمەدئاوا و یاڵانپێ و هانەی قوڵ و بانیشار و بناری چیای سورێن و دەشتی شارەزوور، هەروەها دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و ئاژەڵ و باڵندەی کێوی.

سەرچاوەکان:

  1. سەردانی مەیدانیی ئامادەکار بۆ شوێنەکە، لە ٦ی ٣ی ٢٠٢٣.
  2. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ مامۆستا (محەممەد غەفار حەمەزەمان)، لەدایکبوو: ١٩٦٨، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: مامۆستا، لە ٦ی ٣ی ٢٠٢٣.
  3. بەکارهێنانی بەرنامەی (Google earth pro).

ئامادەکردنی: د. ڕێباز لوقمان مستەفا

4

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

هۆرەکه

کەوتووەتە خۆرئاوای ناحیەی (بەمۆ) لە چیای خوشک و لە گوندی (گلێجاڵ). (١٢٧٤م) له ‌ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە.

زیاتر بزانە
لوتکە چیا

وڵەهەش

کەوتووەتە باکوری خۆرهەڵاتی تاڤگە و گوندی (زەڵم). (١٨٣٩م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. کەوتووەتە دامێنی چیای کەرەس. بەسەر هاوینەهەواری تاڤگەی زەڵم و باخ و باخاتی دۆڵی زەڵم و وشکەناودا دەڕوانێت‌. دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و ئاژەڵی کێوی بە تایبەتی ورچ. خودی ناوەکەشی هەورامییە و بە کرمانجی ناوەڕاست/سلێمانی، واتە کونە ورچ. زۆرجار گروپە شاخڕەوییەکانیش سەردانیدەکەن بۆ وەرزش و کات بەسەربردن.

زیاتر بزانە
لوتکە چیا

قولەڕەش

بەرزترین لوتکەی ڕێشاوە. کەوتووەتە شاخی کەمەر بەڕەزا لەنزیک هاوینەهەواری گەڵامۆردە. دەڕوانێت بەسەر گوندی ڕێشاو و سازان و کۆساوا و دەشتی سازاندا. (٢٠٠٠م) لەئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. تەنها بەفری میری زاڵە بەسەریدا. پشتی قولەکە یان لوتکەکەی زەویەکی نەرمانە و تا دەگاتەوە بەفری میری لەوەڕگا و پوش و پاوەن و دارستانە.

زیاتر بزانە
لوتکە چیا

قووتی هۆرەکە

کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (گڵێجاڵ). یەکێکە لە لوتکە بەرزەکانی چیای خۆشک. (١١١٢م) لەئاستی دەریاوه بەرزە‌. چەندین کەلێنەشاخ و ئەشکەوتی تێدایە، کە بووەتە جێگە حەوانەوەی ئاژەڵە کێوییەکان.

زیاتر بزانە
لوتکە چیا

کەمەرە سوور ١

کەوتووەتە باشوری خۆرهەڵاتی گوندی هانەیدن و سەرگەت. (١٦٨٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. دەڕوانێتە سەر دۆڵی شەڵواندڕ و دۆڵی دەرەولێ، سنوری نێوان زەوی گوندی هانەیدن و گوڵپ پێکدەهێنێت. لە بەهاردا خەڵکی بۆ هێنانی گژوگیای بەهاری سەردانیدەکەن، بە ڕووپۆشی ڕووەکی و ئاژەڵی و باڵندەی کێوی دەوڵەمەندە.

زیاتر بزانە
لوتکە چیا

مای قاژان

لوتکەیەکی بەرزە و قولەیەکی سروشتیی گەورەی پێوەیە. لەسەر شاخی کەوگێزەیە لە سنوری گوندی چنار و دەوەرە. دەڕوانێت بەسەر ڕوباری سیروان و گوندەکانی بەورۆڵ و سیمان لە خۆرهەڵات. سەختە و توانای هەڵزنانی نیيە. بەناوی باڵندەیەکەوە ناونراون.

زیاتر بزانە
لوتکە چیا