زەمەقیى خواروو
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-14
گردێکى توورەکەڕێژی ماته. کەوتووەتە باشورى خۆرئاواى گوندى (زەمەقیى خواروو)ی سەر بە ناحیەی (سیروان). لەتەنيشتى گوندەکەدايە، تاکە شوێنى گوندەکەيه، کە وەک شوێنەوار تۆمارکراوە. نزيکەى (١٠م) بەرزە و لەسەر ڕووبەرى (٥٠٠م) چوارگۆشە هەڵکەوتووە. لە حەفتاکانى سەدەى ڕابردوودا، کاتێک بڕياربوو لەتەنيشت ئەم گردە قوتابخانەيەک بۆ گوندەکه دروستبکرێت، لەکاتى هەڵکەندنى بناغەى قوتابخانەکەدا، چەند پارچە ئاڵتوون و پارچە کوپەڵە دۆزرانەوە، بۆيە حکومەتى ئەوکات بڕياريدا شوێنى پڕۆژەکە بگۆڕێت و گواسترايەوە شوێنێکى ترى گوندەکە، ئەمەیش بەهۆى دۆزينەوەى لەتە کوپەڵە و هەندێک شوێنەوارى دێرين لەناويشياندا دۆزينەوەى سکەى سەردەمى ئەمەوييەکان و زامواکان.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنى تيمى مەيدانى لەگەڵ (کەمال حەمەئەمین محەممەد)، لەدايکبوو: ١٩٥٧، بڕوانامە: بەکالۆريۆس، پیشە: خانەنشین، لە ٨ی ی ٢٠٢٤.
- چاوپێکەوتنى تيمى مەيدانى لەگەڵ (بيلال عەلى محەممەد)ی ئەنجومەنی گوندی (زەمەقیی خواروو)، لەدايکبوو: ١٩٧٤، بڕوانامە: ئامادەيى، کاسب، لە ٨ی ٣ی ٢٠٢٤.
- هەڵەبجە لە ئامێزی مێژوودا، حەکيم مەلا ساڵح، بەرگی یەکەم، چاپى يەکەم، چاپخانەی منارە، هەولێر، ٢٠٠٤، ل٨٧.
ئامادەکردنی: تیمی مەیدان/گوندی زەمەقی خواروو