پیرەژنێ

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-10


لاپەڕەی 74

کارێز

کەوتووەتە سەر ڕێگەی نێوان (عەنەب) و (جەلیلە) و لەبەردەم گۆڕستانەکانی گوندەکەدایە. ئاوێکی باشی هەمیشەیی هەیە و لەژێر نەزەرگەی خاتوو ئیساف ئاوەکەی دێتەدەرەوە. نزیکەی (٥٠م) کارێزی هەیە و بە بەرد هەڵبەستراوە. بەهۆی زۆرییەوە لە کۆندا بۆ بەگەڕخستنی ئاش بەکارهاتووە. بەهۆی دووریی لە گوندەکەوە، زۆربەی پیرەژنانی گوندەکە، لەوێ کاروباری تەونیان کردووە. بۆیە بەو ناوە ناونراوە.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنی تیمی مەیدانی لەگەڵ (حاجی محەممەد حەمەڕەشید مەحموود)ی ئەنجومەنی گوندی (عەنەب)، لەدایکبوو: ١٩٤٤ ئاستی خوێندن: ناوەندی، لە ٢٧ی ٢ی ٢٠٢٤.
  2. چاوپێکەوتنی تیمی مەیدانی لەگەڵ (ئەیوب محەممەد حەمەڕەشید مەحموود)، لەدایکبوو: ١٩٧٣ بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: مامۆستا، لە ٢٧ی ٢ی ٢٠٢٤.

ئامادەکردنی: تیمی مەیدانی / گوندی عەنەب

5

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

وەروەزەن

کەوتووەتە ناو باخەکانی (وەزەنێ) لە پشت ڕێگەی شارەدێی (تەوێڵەیە). بەواتای (تاڤگە) دێت. بۆ ئاودێرانی باخەکانی ناو چەم بەکاردێت. لە ئێستادا ئاوەدانی بە ناوچەکە بەخشیوە و وەک ناوچەیەکی گەشتیاری سەیردەکرێت.

کانی پانکە

کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (نەوێ) لە بناری چیای سورێن. لە پێ دەشتەکانی گوندەکە هەڵکەوتووە. ئاوەکەی هەمیشەییە و بە ئاڕاستەی گوندی قاینەجە دەڕوات. بە زۆری بۆ کشتوکاڵی هاوینە بەکاردێت.

کانی درێژ

کەوتووەتە باشوری خۆرئاوای گوندی (گڵێجاڵ) لە بناری چیای (خۆشک). نزیکەی (٥)م درێژە و کەوتووەتە شوێنێکی سەخت. لەبەر دووریی لە ئاوەدانییەوە، بووەتە مۆڵگەی ئاژەڵە کێوییەکانی چیای خۆشک. ئاوەکەی بە جۆگە هێنراوەتە زەوییە تەختەکانی دەوروبەری و باخداری پێ کراوە.

کانیشێخ

کەوتووەتە باکورى خۆرهەڵاتى گوندى (زەمەقیى سەروو)ی سەر بە ناحیەی (سیروان)، که ‌نزيکەى ١٣ بيرە و هەريەکەيان نزيکەى ٣٠ مەتر نێوانيانە و قوڵيیەکانيان لەنێوان ٧ بۆ ١١ مەتر دەبێت و بە بەردى نەقاڕى و چيمەنتۆ هەڵبەستراون و دەمەوانەى چيمەنتۆيان بۆ دروستکراوە. ئەم کارێزە حامى بەگ دروستیکردووە و ئاوەکەى دەڕژێتە (جۆگەى تەمەڵ)، کە يەکێکە لە جۆگە دەستکردەکانى ئاودێریى گوندەکە.

کانی نواڵە

کەوتووەتە ناو باخی گشتی (باخی عەلی بەگ) لەناو شاری هەڵەبجە. سەرچاوەی سەرەکیی ئاودانی باخی گشتییە. ئاوەکەی دەچێتە کارێزێکەوە، کە تیرەکەی سێ مەتر و قوڵییەکەی شەش مەترە. نزیکەی (٤٢م) سێجا ئاودەگرێت. تا ئێستاش وشکینەکردووە.

کانییە بەهارە

کەوتووەتە سەرووی گوندی (عەبابەیلێ) لە نێوان (هەوارگەی شێخان و ڕێ سور) و سەنتەری گوندەکە. لە بەهاردا ئاوێکی زۆری هەیە بۆ کشتوکاڵ و باخداری بەکاردێت. کانییەکە لە بنەڕەتدا کارێزە. لە پێنج بیر پێکهاتووە و بە کارێز پێکەوە بەستراونەتەوە. نزیکەی (٦٠٠م) درێژ و بەرزیی ڕێڕەوەکەشی لە سێ مەتر زۆرترە. قوڵیی بیرەکان لە چوار مەترەوە بۆ (٢٠م) دەبن.