ئایزەلە بارام
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15
کەوتووەتە سنوری شارەدێی (تەوێڵە). ڕێگای خۆڵی لە سەر ڕێگای ئاوێسەرەوە بۆ ڕۆشتووە و دەوروبەری کراوەتە باخ و ڕاستەوخۆ کەوتووەتە بەشی باکوری کانی لێژڵە لە چەمی ئاوێسەر. سەرچاوەی ئاوێکە لەبەشی سەرەوەی دەرەتاریک لە باخی حاجی عەزیز بارامدا، کە ناسراوە بە ئاییزەلە بارام. وەک کارێز لێدراوە و ئاوەکەی هێنراوەتەدەر، ئەستێرێک لە بەردەمیدا دروستکراوە و باخەکانی ئەو ناوە ئاودەدات و دواتر دەڕژێتە چەمی ئاوێسەرەوە. بووتە شوێنێک بۆ سەیران و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن چەندجارێک بەرنامەیان لەوێ تۆمارکردووە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتن ئامادەکار لەگەڵ (گەردوون ڕۆستەم مستەفا)ی ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانیی تەوێڵە، لەدایکبوو: ١٩٨٢، بڕوانامە: بکالوریوس، مامۆستا، لە ٩ی ١ی ٢٠٢٤، لە تەوێڵە.
- چاوپێکەوتن ئامادەکار لەگەڵ (عومەر عەزیز بارام)ی کوڕی (ئایزەلە بارام)، لەدایکبوو: ١٩٤٧، ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: خانەنشین، لە ١٢ی ١ی ٢٠٢٤، له تەوێڵە.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم