مەڕگولان
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
چەند ئەشکەوتێکن. دەکەونە باشوری گوندی بانیشاری کۆن و باکورى بانيشارى ئێستا. ڕووبەرێکی فراوانیان هەیە. دانیشتوانی گوندەکە وەک پەناگەیەک لەکاتی هێرش و تۆپبارانکردنى ناوچەکەدا سوودیانلێبینیوە. هەروەها ساڵی ١٩٧٢ وەک قوتابخانەش بەکارهاتووه، کە نزیکەی ٥٠ قوتابیی سەرەتای لەو ئەشکەوتانەدا خوێندیانە. ناوی ئەشکەوتەکە بە هەورامی بەواتای (ئەشکەوتى بچوک) یان ئەشکەوتە بچوکەکان دێت. ئەم ئەشکەوتانە ڕووبەرەکەیان جیاوازە، هەیانە سێ بە چوار مەتر دەبێت و هەشیان بچوکترە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنى تیمی مەیدانی لەگەڵ (غازى فەرج سەعید)، لەدایکبوو: ١٩٦٦، ئاستی خوێندن: ناوەندى، پیشە: خانەنیشن، لە ٨ی ٢ی ٢٠٢٤، لە گوندی بانیشار.
- چاوپێکەوتنى تیمی مەیدانی لەگەڵ (ڕەووف فەرەج فەتاح)، لەدایکبوو: ١٩٤٧، پیشە: جوتیار، لە ٨ی ٢ی ٢٠٢٤، لە گوندی بانیشار.
- چاوپێکەوتنى تیمی مەیدانی لەگەڵ (سەلام عوسمان ڕەشید)، لەدایکبوو: ١٩٨٤، بڕوانامە: ماستەر، پیشە: فەرمانبەر، لە ٨ی ٢ی ٢٠٢٤، لە گوندی بانیشار.
ئامادەکردنی: تیمى مەیدانى/ گوندى بانیشار