مەڕەدووەبەرێ
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
دوو ئەشکەوتی لەتەنیشت یەکن، کەوتوونەتە خۆرهەڵاتی گوندی (یاڵانپێ) و باکوری خۆرهەڵاتی گوندی (هانەی قوڵ). مەڕدووبەرێ، بە هەورامی واتە ئەشکەوتى (دوو دەرگا). (١٢٣٧م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. لە دامێنی چیای سوتنەجەڕ و بانەبەرزە بە ئاڕاستەی باکوری خۆرئاوا هەڵکەوتووە. بەرزییەکی زۆری هەیە و دەڕوانێتە سەر ناوچەکانی چواردەوری لە گوندی یاڵانپێ و هانەی قوڵ و بانیشار و بناری چیای سورێن و دەشتی شارەزوور. (١٠٠م) لە ڕێگای مەرزی مڵەخوردەوە دوورە. ڕووبەرەکەی (٥٠م٢) دەبێت. لەکاتی خۆیدا وەک پەناگە و شوێنی خۆحەشاردان بەکارهاتووه، هەروەها بۆ ئاژەڵدارییش سوودیلێبینراوە. پـەنـاگـەیەک بـووە بـۆ ئـاژەڵ و بـاڵنـدە کێوییەکان.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (سەروەت نامیق ئەسکەندەر)ی ئەنجومەنی گوندی (یاڵانپێ)، لەدایکبوو: ١٩٦٢، ئاستی خوێندن: سەرەتایى، پیشە: فەرمانبەر، لە ٧ی ٣ی ٢٠٢٤.
- چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (باقى عەبدوڵڵا ئامەنوڵڵا)ی ئەنجومەنی گوندی (یاڵانپێ)، لەدایکبوو: ١٩٦٠، ئاستی خوێندن: سەرەتایى، پیشە: کاسب، لە ٧ی ٣ی ٢٠٢٤.
- چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (عارف عەباس ساڵح)، لەدایکبوو: ١٩٥٤، پیشە: کاسب، لە ٧ی ٣ی ٢٠٢٤.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ مامۆستا (محەممەد غەفار حەمەزەمان)، لەدایکبوو: ١٩٦٨، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: مامۆستا، لە ٦ی ٣ی ٢٠٢٣.
ئامادەکردنی: تیمى مەیدانى/ گوندى یاڵانپێ