دووە نهۆم
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-14
ئەشکەوتێکی سروشتییە. لەبەر ئەوەی وەک دوو نهۆم وایە ئەو ناوەی لێنراوە. کەوتووەتە نێوان ملەگای ویسوورە و شاخ و باخەکەی وەزڵیوە لە پشت شەتنێ لە سنوری شارەدێی تەوێڵە. شوێنێکی گشتییە و زۆرتر لەکاتی سەیرانکردندا خەڵکی سەردانیدەکەن.
سەرچاوەکان:
- گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (گەردوون ڕۆستەم مستەفا)ی ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی تەوێڵە، لەدایکبوو: ١٩٨٢، بڕوانامە: دبلۆم، لە ٩ی ١ی ٢٠٢٤.
- گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ ئەندازیار (عیماد محەممەد خالد)ی سەرۆکی شارەوانی تەوێڵە، لەدایکبوو: ١٩٧٩، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، لە ٩ی ١ی ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: همایون ساحیب کەریم