کۆمپانیا بەشداربووەکان لە‌ کیمیاييبارانکردنى هەڵەبجەدا

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15


ژمارەیەک کۆمپانیای وڵاتانن، بە نایاسایی لە پڕچەککردن و دامەزراوەی چەکی کیمییاییدا هاوکاری حکومەتی عێراقیان کردووە، بە پێدانی مادەی کیمیایی و تەکنۆلژیایی سەربازیی پێشکەوتوو، چەکی ناوەکی، مەدفەعی دورهاوێژ، پیتاندنی یۆرانیۆم، چەکی بایەلۆجی و ڤایرۆسی، دیزاینی ڕۆکێت، پسپۆڕ و شارەزا، تاقیگە و بینا و کارگە. کەلوپەلی تەندروستی، ئامێری ئەلکترۆنی، نەخشە و ئەندازیار، ڕادار و ئاگادارکەرەوە، مادەی ڕاکێشەر، گڕدار، دیواری بەرگری گەردەلولی، توێنەرەوە، هاڕاوە و سوڕینەری موگناتیسی، سیستەمی پشکنین، کارگەی گازی دەمار و سارین و پسپۆڕی مەشق و پارچەی یەدەگ، کە حکومەتی عێراقی کردوەتە خاوەنی چەکی کیمیایی و بە چڕی لە ١٦ی ٣ی ١٩٨٨ لە هەڵەبجە بەکاریهێناوە. لە بەڵگەنامەکان و دۆسیەی(میدل ئێست رایت پرۆجێکت Midle east right project) و هەندێک سەرچاوەی تردا ناویان هاتووە. ئەوانیش:

١- وڵاتی ئەرجەنتین: ناوەکانیان(ئیرۆتش، بۆینس ئایرس، کوستش، ئینیستا، ئێس.ئەی. کوردیا).

٢-وڵاتی نەمسا: ناوەکانیان: کۆنسۆڵت ئەی، ئێس، تی، کونسۆڵت کۆ، ئیمریش، بینیارگ، بیناکاترائی لیهانرد، نیوبێرگ، سواتیک و سیرنی، دێلتا کۆنسوڵت، دێلتا سیستەم، بینیک جیرۆز نیتزاڵ، هیوتر و شارانز، ئیلبۆ، دانزال، هیرتنبۆرگ، ستێر-دیملر-بۆش.

٣- وڵاتی بەلجیکا: ناوەکانیان، فۆیست-ئەلبین، فلیپس پترۆلیۆم، سیتا، کۆگای باروتی یەکگرتوو، ئامەلگارتریدینگ. کۆکرێڵ، زێرۆچ هیرستاڵ، کۆنستراک، سینش ریزرش.

٤- وڵاتی بەرازیل: ئەڤیراس: دیزاینی ڕۆکێت و بەرنامەی چەکی ڕۆکێتی بە نایاسایی.

٥- وڵاتی سویسرا: ناوەکانیان: ئەی ئێن سى، ئیڤان کۆرلیمیتر، کۆندۆر پرۆجێکت، کۆنسن(Z.K.A.G)، ویسن Z.K.A.G، شویلین، شمید میکانیکا، سبیس ریزەرش، فۆن ڕؤڵ، فۆن.

٥- وڵاتی میسر، کۆمپانیای w.e.b: چاودێری بینای سەعد ١٦ی عێراقـی کـردووە.

٦-وڵاتی فەڕەنسا: ناوەکانیان، ئۆمشەم، گاریۆن لۆرین، ڤیدواند میستریاڵ، بیریب، بیرڤۆست. چەکی کیمیایی و بەڵێندەرایەتی پاراستن، s.v.c.m، ساجیم، سیب، فراماتۆم، سان گۆیان، تەکناتیۆم، ئۆزینۆر –سایلۆر، ئینتەرسباس. ئۆمسۆن.

٧-وڵاتی ئەڵمانیای فیدراڵی: ناوەکانیان، تیسا، جۆزیف کۆهین، ئەنتۆن ئایرەڵ، ئەڤیاست، ئاریڵ زایس، بی بی، هەربەرگربی ئەی یو، دۆتیش، ئەی بی ئەی، ئەندرۆ ستۆرک، ئەنفیرا بلان، کاراک کوب، ئێم بی بی، بیلوبلنت، بلانۆکۆف، بیرساگ، گاست، ڕاین بین،رێما-لابورتەکنیک، سیگماشیمی، فیت-ئەنجینیرینگ، دەبلیۆ تی بی، باوهم ماشینۆ، براوان بوڤری، دیلمز بنز، دیگۆتا، فریتەز ویرانە، گلایستەر، ئەنتیر گرال-یوسوبر، ئەنگۆرماتیک، ئیڤلەر، مان، مەشین ڤابریک، مەسرفارک، نیک هامبۆرگ، فرایبۆرگ بی ئێس جی، ئارمۆکس، ڕین میتاڵ، ئیمانس، ئەنترونشناڵ ترید کوسلینگ، سیگن، یەگمان، فنس تەکنیک، دلینگەر، ئەکیبورت، ئەی ئێچ میتالفۆرم، ئینواگۆ، کەی دەبلیو، لیوو ئەی جی، مان تەکنۆلۆژی، ئۆ کیم، مارستاڵ، تی ڤی، ئەی بیبی مانهام، بۆدیرۆش لقی میلۆمۆل، دیملر-بینز، دینامیت نوبڵ، فۆن، هۆرشتیف، کلۆنەر، کرۆس، لاسکۆ، ندیستەر،لۆدڤیکهامەر، مان روڵاند، مانسمان دویسبرگ، دیماک، ڕیکسۆت، ماریۆس، ماتۆشکا،ئێم بی بی، رافینسبۆرگ، ڕوهەرغاز، شیرمربلیت، شمیت کرانتز، s.m.sهانزکلیڤر، t.b.tتیفۆ هیرترکینک، تیسن، زوبیلن، دانگۆ، کۆرپەر.

٨- وڵاتی یۆنان: پەیمانگای ئەدڤانس تەکنۆلۆژی: کەلوپەل و پێداویستی بینای سەعدی بە عێراق داوە.

٩- وڵاتی هۆڵەندا: دوو کۆمپانیای هۆڵەندین بە ناوی، کەی بی ئێس، میلشیمی.

١٠- هیندستان: ترانسیک ئەندیا.

١١- وڵاتی ئیتالیا: ناوەکانیان (ئۆسیدت، مۆنتیگۆن، سنیا، تکنیپیترۆڵ. b.b.f.r ، ئارۆماک، سایا تەکنیک. بەنگیb.n.l، دانێلی، ئیلفا، شوسیتادلفوسین.

١٢- وڵاتی یابان: کۆمپانیای مینولتا، پێداویستیی دوبارە بەرهەمهێنانەوە.

١٣- کۆمپانیاکانی مۆناکۆ: ناوەکانیان، کۆنسن، کۆنسن ئێس ئەی ئێم.

١٤- پۆڵۆنیا: کۆمپانیای شیمادیکس، چاککردنەوەی کارگەی چارەسەری یۆرانیۆم.

١٥- وڵاتی ئیسپانیا: سێ کۆمپانیا بە ناوەکانی(ئین تیل تردید گونسلتنگ کارا، تەزبیلان).

١٦- وڵاتی سوید، کۆمپانیای بۆفۆڕ.

١٧- وڵاتی بەریتانیا، ناوەکانیان، کانیرا، ماتریکس، سی ئاڕ سی، تی ئێم جی، ترانسیکۆ، کونساریک، ئێسترا هۆڵد یەنگەر، بسا، ئێگڵ ترۆست، گلۆیاڵ تەکنیکاڵ، ئین تیل های یوای، مید نەشناڵ، شیلفێڵد، وڵتەر سۆمارز.

١٨- وڵاتی ئەمریکا: ناوەکانیان، سەنترەڵ دیز کۆنترۆڵ، تریدنگ، کۆریواریشن، ئەسۆشەیتد ئەلکترۆنی، ویشنز ئێکس وای زێت، کونسارک، بی ئێن ئێڵ، مناریڤۆگاڵ کاستنگ، سیتیکۆ، ئیکترۆنیک، تکسترۆنیکس، هلیسوین، گڵۆباڵ تەنکنیکاڵ.

سەرچاوەکان:

  1. هەڵەبجە لەبەرامبەر ژەهری مەرگدا:پارێزەر بەکر حەمەصدیق. وەرگێڕانی:غیدان حەسەن غەفور. هەڵەچنی .ئارام کەمال. پێداچوونەوەی: مافپەروەر عادل مەلا ساڵح. چاپخانەی ئاسمان- هەولێر. چاپی یەکەم. ٢٠٢٣. ل٥٧٣-٥٨٣.
  2. کتێبی تێوەگلانی کۆمپانیاکانی ئەڵمانیا لە جینۆسایدی هەڵەبجە، ئیراد مەنوچەر سان ئەحمەد، چاپی یەکەم، بینایی، ٢٠٢٢، سلێمانی ل٦٤.
  3. دادگاییکردنی فرانس ڤان ئانڕات و دەرئەنجامەکانی، نوسین و کۆکردنەوەی عەلی مەحمود محەمەد. بەرگی یەکەم، چاپخانەی ڕۆشنبیری هەولێر. ل٤٥.
  4. بەرپرسیارێتی کۆمپانیا کاریگەرەکان سەبارەت هێرشە کیمیاییەکانی سەدام حوسێن، ئامادەکردنی: عەدنان کۆچەر. چاپخانەی بینایی،.ساڵی ٢٠١٦.ل ٥٣.
  5. سەردانیکردنی ئامادەکار هومایۆن ساحیب بۆ کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە ١١ی١٢ی ٢٠٢٤.
  6. وەرگرتنی فایلی چالاکییەکانی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیاباران، لە لوقمان عبدالقادر محەمەد، لە دایکبووی ١٩٦٨، ئامادەیی، سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیان ٣١ی١٢ی ٢٠٢٤.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

5

هاوبەشی پێبکە