دامەزراوەی دەوڵەتی موسەنا

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07


لاپەڕەی 474

دامەزراوە

دامەزراوەیەکی عێراقییە بۆ بەرهەمهێنانی کیمیایی. ساڵی ١٩٨٠ پرۆگرامی چەکی کیمیایی عێراقی لەژێر ناوی دامەزراوەی بەرهەمهێنانی ژەهری مێرووکوژی تێدا دروستکراوە. ساڵی ١٩٨٧ ناوەکەی گۆڕاوە بۆ دامەزراوەی دەوڵەتی موسەناMSE. لەنێو بیاباندایە و ٢٠کم لە شاری سامەرراوە دوورە. لە چەندین دامەزراوە پێکهاتووە. وەک بەهەمی کەرەستەی خاوی چەکی کیمیایی، بەشی توێژینەوە و پێشخستن، تاقیگە بۆ بەرفراوانکردنی بەرهەم، شوێنی عەمبارکردنی چەک و تەقەمەنی و کیمیایی، ئاسایشێکی بەهێز و سیستەمێکی بەرگریی ئاسمانی پاراستوویەتی. ساڵی ١٩٨٥ بەشەکانی فەلوجە ١و٢و٣ی بۆ دروستکرا. چەندین کارگە لەم دامەزراوەیە بۆ پەرەپێدانی پرۆگرامی چەکی کیمیایی لەکاردابوون. لەوانە:ئیبن حەییان ١بۆ گازی خەردەل، موعتەسەم ٤بۆکاری تەکنیکی و بە کارهێنانی ئامێرەکان، مالک بۆ بەرهەمهێنانی تابوون، هیبەرجەر ١ و ٢ و٣یان موعتەسم ١، کە ساڵانی ١٩٨٤ بۆ ١٩٨٧ ڕۆژانە ٥٠٠کغم سارین و سایکلۆسارینی بەرهەمهێناوە، ژووری هەناسەهەڵکێشان، چوار کارگەی تری H١-H٤، چەند کارگەیەکی تری وەک ئەحمەد، محەممەد، مالک و زیا و..هتد، کە کۆمپانیای هیبەرجەری ئەڵمانی و کاراکۆلب کەرەستەیان بۆ دابینکردوون، کە دواتر گازە بەرهەم هاتووەکانی ئەم دامەزراوەیە لە ١٦ی ٣ی ١٩٨٨ هەڵەبجەی پێ گازباران کراوە.

سەرچاوەکان:

  1. بەرپرسیارێتیی کۆمپانیا کاریگەرەکان سەبارەت هێرشەکیمیاییەکانی سەدام حوسێن، عەدنان کۆچەر، چاپی یەکەم، چاپخانەی بینایی، ٢٠١٦، ل٣٥-٣٧.
  2. هەڵەبجە لەبەرامبەر ژەهری مەرگدا، بەکر حەمەصدیق، چاپی یەکەم، چاپخانەی ئاسمانن، هەولێر، ٢٠٢٣، ل٥٧٧ -٥٨٢.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

5

هاوبەشی پێبکە