دەسبار
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-13
ڕێکخراوێکی خێرخوازیی سەربەخۆی قازانج_نەویستە، کەوتوووەتە گەڕەکی سەراوە. ١٠ی١٠ی ٢٠٢٠ لە هەڵەبجە دامەزراوە. بیرۆکەی (یاد نەسرەدین، هێرش شەفیق، ڕزگار حسێن، هێرش محەمەد، ئومێد کەریم)ە و سەرۆکی ڕیکخراوەکە، ئاری عەبدوللەتیفە. لەلایەن چەند کەسایەتییەک سەرپەرشتیدەکرێت. بە خۆراک و سووتەمەنی و پارە، خزمەت بە ماڵە هەژار و کەمدەرامەت دەکات. لیستی ٥٠٠ ماڵە هەژاری لایەو بە پێی ئەو لیستە کۆمەکەکە دابەشدەکرێت.
سەرچاوەکان:
- ئەرشیفی چالاکییەکانی دەستگاکە.
- هەڵمەتی دابەشکردنی سوتەمەنی بۆ ماڵە هەژاران بە ژمارە تەلەفۆنی ٠٧٥٠ ١١٦٧٦٧٩.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لە گەڵ هێرش شەفیق ئەندامی لیژنەی بەڕێوەبردن. لە دایک بووی ١٩٧٥.، ١٠ی ٤ی ٢٠٢٥ هەڵەبجە.
ئامادەکردنی: ئاری عبدوللەتیف