ئەنسارولئیسلام
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15
ڕێکخراوێکی ڕامیاریی سەربازییە. ساڵی ٢٠٠١ لە شارۆچکەی (بیارە) خۆی ڕاگەیاندووە. لە گرووپەکانی (ئیسلاح) و (جوندولئیسلام) پێکهاتووە، کە نەجمەدین فەرەج (کرێکار)یان بە ئەمیری خۆیان هەڵبژاردوە. لەگەڵ (یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان) لە جەنگدا بوون. سنوری دەسەڵاتیان مەڵبەندی شارۆچکەی بیارە و چەند گوندێکی هەورامان بووە. لە شەوی ٢١-٢٢ی ٣ی ٢٠٠٣ لەلایەن هێزی هاوپەیمانانەوهە موشەکباران کراون و لە ناوچەکەدا نەماون.
سەرچاوەکان:
- بزاوتی ئیسلامی لە ڕەگی ئیخوانەوە بۆ ڕاگەیاندنی یەکگرتوو١٩٤٤-١٩٤٦، عبدالرزاق عبدالرحمن محمد، کۆمپانیای سازیار، چاپی یەکەم، بەرگی چوارەم، سلێمانی، ٢٠٢٠، ل٢٤٠-٢٤١.
ئامادەکردنی: تۆفیق کەریم ساڵح