پوڵیچک

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15


کەوتووەتە سنوری گوندی (قوڵمیتکان) لە نێوان هەرێمی کوردستان و خۆرهەڵاتی کوردستان. بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٤٦ کراوەتەوە. خەڵکی گوندی (قوڵمیتکان) و هەڵەبجە و زۆربەی گوندەکانی (هەڵەبجە) سودیانلێوەرگرتووە. هەتا سەرەتای شەستەکانی سەردەی ڕابردوو کراوە بووە. بە هۆی بوونی ئاوی ڕووباری سیروان، کە لەچەمێکی گەورەدا تێپەڕ دەبێت و بووەتە سنوری جیاکەرەوەی هەرێم و خۆرهەڵات، بۆیە ئەوکاتانەی، کە ئاو زیادی کردووە، بە گوریس کاڵاکانیان هەڵدەواسی و لە ئاو دەیانپەڕاندەوە. ئەو کاتیش ئاو کەم بووە، بەناوی ئاوەوە بەسەر چەند بەردێک کاڵایان پەڕاندوەتەوە. ئەم مەرزە وەک مەرزێکی نێودوڵەتی بوو لەوکاتەدا، چونکە ڕەزامەندی هەردوو وڵاتی لەسەر بووە لەکاتێکدا کەکراوەتەوە.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (غەفور مەحموود ئاغا)، لەدایکبوو: ١٩٥٥، ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: کاسب، لە ١ی ١ی ٢٠٢٤، لە هەڵەبجە.
  2. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (عەبدوڵا عەبدولعەزیز قادر)، لەدایکبوو: ١٩٤٧، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: خانەنشین، لە ١ی ١ی ٢٠٢٤، لە هەڵەبجە.

ئامادەکردنی: سەلام هانەدنی

5

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

پشتە

خاڵێکی سەرسنوری نافەرمییە لە نێوان باشور و خۆرهەڵاتی کوردستاندا. کەوتووەتە ناو گوندی (پشتە)ی سەر بە شارۆچکەی (بەمۆ). ڕۆژانە بارهەڵگرەکان ئاڵوگۆڕی شتوومەکی لێ دەکەن و بووە بە سەرچاوەی داهاتیان.

سازان

مەرزێکی لاوەکییە. کەوتوەتە گوندی (سازان) لەسەر ڕووباری سیروان پردێکی بچوک هەردوو خاکی خۆرهەڵات و باشوری کوردستانی بەیەکەوە بەستووەتەوە، کە ئێستا ئەو پردە نەماوە. لە ساڵانی پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو هەتا ساڵانی حەفتاکان، خەڵکی ناوچەکە بەکاریانهێناوە. گواستنەوەی کەلوپەلەکان بە کۆڵ و بە وڵاخ بووە.