بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە

دواین نوێکردنەوە: 2026-07-11


فەرمانگەیەکی حکومییە و سەر بەدەستەی گەشتوگوزار - وەزارەتی شارەوانی گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستانە. کەوتووەتە نزیک جادەی حەمەوغان و خوار قوتابخانەی شەهید ئەنوەر. ساڵی ٢٠٠٥ کراوەتەوە و ٢٠٠٧ کراوە بە بەڕێوەبەرایەتی و ساڵی ٢٠٢٢ کراوە بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی. لە بەشەکانی (کارگێڕی، ژمێریاری، پلاندانان، ئەندازیاری، گەشتیاری، مۆڵەت، یاسا و گرێبەستەکان، ڕاگەیاندن و بە بازاڕکردن) و چەند هۆبەیەک پێکهاتووە. لە بنکە_بوونیەوە تا بەڕێوەبەرایەتی، ئەم کەسانە بەڕێوەبەری بوون:

١-عباس حەمەسعید حسێن. دبلۆم، هونەری، ٢٠٠٥-٢٠١٣

٢-سامان کریم غفور. دبلۆم، کارگێڕی گەشتوگوزار، تا ٢٠١٨

٣-وەهاب امین میکە. دبلۆم، تا ٢٠٢٠

٤-غریب احمد حەمەحسێن. تا ٢٠٢٢

لە ئێستادا (چیا قاسم حەمەسلیم) بەڕێوەبەری گشتییە. ٤٨ فەرمانبەری میلاک و گرێبەست و خۆبەخشی هەیە. بیناکەی ساڵی ٢٠١٠ دەستکراوە بە دروستکردنی و ٢٠٢٣ تەواوبووە. کاری بەڕێوەبردنی کەرتی گەشتوگوزاری گشتی و تایبەت و چاودێریکردنی پرۆژەکان و مۆڵەتدان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە بە ناوچە گەشتیارییەکان و گەشتیاران.

سەرچاوەکان:

  1. سەردانیکردنی ئامادەکار بۆ بەڕێوەبەرێتییەکە ١٢ی ٣ی ٢٠٢٤، ١٠ی سەرلەبەیانی.
  2. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (عەباس حەمەسەعید حسێن)، لەدایکبوو: ١٩٧٠، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: لێپرسراوی بەشی پلاندانان و جێگری بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە، لە ١٢ی ٣ی ٢٠٢٣، لە هەڵەبجە.
  3. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (سامان کەریم غەفوور)، لەدایکبوو: ١٩٨٤، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: فەرمانبەر، لە ١٢ی ٣ی ٢٠٢٤، لە هەڵەبجە.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

38

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

ئەمیر سلیم ئەمین بەگ

ڕاگەیاندن کارە، لە دایک بووی گوندی  بەڵخەی هەورامان ، ساڵی 1972. سەروتای خوێندنی لە زێدی خۆی دەستپێکردووە، قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی لە هەڵەبجە خوێندووە، لەدواتێ قۆناغی ئامادەیی لە هەولێر خوێندووە، دەرچووی کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان -زانکۆی بەغدا 1995، لە ساڵی 1995پیشەی مامۆستایە -پسپۆڕی زمانی عەرەبی، لە ساڵی 2000 وەک راگەیاندکارێک کاری ڕاگەیاندن ئەکات . دەستی نوسینی شیعری هەیە بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی، 18ساڵە وەک پەیامنێر لە سنوری هەڵەبجە شارەزوور هەورامان کار ئەکات، لە ساڵی 2009  پەیامنێری کەناڵی سپێدە بووە،  لە 2018 پەیامنێری کەناڵی زاگرۆس عەرەبیە تا ئێستا بەردەوامە،  خاوەنی سێ منداڵە لە هەڵەبجە نیشتەجێیە

زیاتر بزانە
ڕاگەیاندکار

وەرزی هەڵەبجە

پڕۆژەیەکی گەورەی دانراوە لە دەروازەی شاری هەڵەبجە. پانۆرامای بیرهێنانەوەی ڕووداوی کیمیابارانی هەڵەبجەیە. وەک مۆنۆمێنت و سونبولی نەمری و ژیانەوە خۆی دەنوێنێت. کاری هونەرمەند (ڕەجا محەممەد عەلی)یە و لە‌ بیرۆکە و بە سەرپەرشتی هونەرمەند خۆیشیەتی، بە کەرەستە و میتاڵی هەمان ئەو چەک و موشەکانەی بەعسن، کە ١٦ی ٣ی ١٩٨٨ دران بە شاری هەڵەبجەدا و نەتەقینەوە. ساڵی ٢٠٠١ جێبەجێکراوە. لە باخچەی تەنیشت بەڕێوەبەرێتیی کشتوکاڵی هەڵەبجەدایە. بەردەکان لە عەنەب کۆکراونەتەوە بۆ بنکەی پڕۆژەکە، لە ناوەڕاستدا دەستی نزا بە نێرگزی ڕواوەوە بەرزبوونەتەوە، کە هێمای ژیانەوەن. لەبەر گۆڕانکاریی شەقامەکە ساڵی ٢٠٢٣ لابراوە.

ئامادەبوون بۆ چل ساڵی

کورتە فلیمێکی دیکۆمێنتارییە. ١٣ خولەک فۆرمات: Dvcam، بەرهەمی: خۆرهەڵاتی کوردستانە. ئامادەکاری بابەت و سیناریۆ و دەرهێنان و بەرهەمهێن و دەنگدانەر و مۆنتێر: مهرداد سلێمانییە. وێنەگر: سیامەک سلێمانی. دەنگهەڵگر: ئارەش ڕەسافی. بێژەری دەق: سەعید سلێمانی. موزیک: هەڵبژاردە. کورتەی فلیمەکە: گێڕانەوەی تێپەڕبوونی ژیانی دەرهێنەری فلیمسازی و تەنگەژە و هەڵچون و داچوونی ژیانی ئەو دەرهێنەرەیە. بەشداری دوەمین فیستیڤاڵی فلیمی دیکۆمێنتەریی هەڵەبجەی شەهیدی کردووە. ١٦ی ١٠ی ٢٠١١ لە هەڵەبجە پیشاندراوە. مهرداد سلێمانی: لە دایکبووی ١٩٧٤ی کرماشانە. بەکالۆریۆسی لە سینەمادا هەیە. مامۆستای دەرهێنان و مۆنتاژە. چەند ئەزمونێکی فلیمۆگرافی هەیە.

ئاوێنە

کورتە فلیمە. ساڵی ٢٠٠٥ بەرهەمهێنراوە. لە نوسین و سیناریۆیی (سەنعان فایەق هانەدنی)یە، دەرهێنانی (سەردار قادر)بووە، ئەنجومەن تەوێڵەیی کاری وێنەگرتنی بۆ کردووە، تەلەفزیۆنی خاک مۆنتاژی بۆ فلیمەکە کردووە. ئەکتەرەکانی (شەیما حەمەئەمین، بابا سەنعان، شەیدا شارەزووری، هۆشمەن محەممەد، ئاشنا بورهان)بوون.

ئەنفال ئەڵقەی بووکێنی فڕاندم

فلیمێکی دیکۆمێنتەریی ١٨ خولەکییە. ساڵی ٢٠١٠ بەرهەمهاتووە. بەرهەمهێن: تەلەفزیۆنی کەرکوک. ئامادەکاری بابەت و سیناریۆ و نوسەری دەق و خوێندنەوە و دەرهێنەر: محەممەد سەید. وێنەگر: شێرزاد ئەکرەم. دەنگهەڵگر: ئەحمەد قادر. دەنگدانەر و مۆنتێر: دەریا دڵشاد. بەڕێوەبەری بەرهەم: محەممەد عەزیز. بابەتی فلیم: سیاسی، کۆمەڵایەتی. بابەت: دوو قەیرەکچی دەزگیراندار، ئامۆزا دەزگیرانەکانیان بەر شاڵاوی ئەنفال دەکەون و... بەشداری دوەمین فیستیڤاڵی فلیمی دیکۆمێنتەریی هەڵەبجەی شەهیدی کردووە. ١٩ ی ١٠ی ٢٠١١ لە هەڵەبجە پێشکەشکراوە.

ئەو ڕۆژەی هەناسەیان لێسەندمەوە

فلیمێکی دیکۆمێنتارییە. ساڵی ٢٠١٦ بەرهەمهاتووە. بەرهەمی کۆمپانیای (بەمۆ)یە. بیرۆکە و دەرهێنانی: عوسمان محەممەد. وێنەگرتن و مۆنتاژ: بەهجەت بەکر. مۆسیقا: ڕێباز سادق. باس لە سەختیی ژیانی بەرکەوتەی کیمیاباران (کامیل عەبدولقادر) دەکات. ساڵی ٢٠١٩ بەشداری فیستیڤاڵی فیلیمس (سەلامەت)ی لە تاران کردووە.