دەگاشێخان

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08


لاپەڕەی 236

قوتابخانە

قوتابخانەیەکی حکومییە لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە و قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتی تێکەڵاوە، کەوتووەتە گوندی (دەگا شێخان) و سەر بە شارۆچکەی (بیارە)یە، ساڵی ١٩٥٦ لە گوندی (دەگا شێخانی کۆن) دامەزراوە و سەرەتا لە مزگەوتی گوندەکەدا وانەیان خوێندووە، دواتر دەچنە خانووی (سالاری مستەفا بەگ)، کە لە سێ نهۆم پێکهاتبوو، پاشان ساڵی ١٩٧٥ حکومەتی عێراقی بینایەکی شەش پۆلی بۆ قوتابخانەکە دروستدەکات. هەتا ڕاگواستنی گوندەکان لەوێ دەوامیان کردووە، پاش ئاوەدانکردنەوەى گوندەکان، لەلایەن بەڕێوەبەری ئەو کاتی قوتابخانەکە (ئەسعەد خوا کەرەم)ەوە، لە بەرد و دار قوتابخانەیەک دروستدەکات. دوو ساڵ دەوامی تێدا دەکرێت، پاشان ساڵی ١٩٩٢ ڕێکخراوێکی خێرخوازیی دانیمارکی، لەسەر ڕووبەری (٢٥٦م٢) بینایەکی چوار پۆلی بۆ قوتابخانەکە دروستدەکات. بیناکەی لە یەک نهۆم و پێنج پۆل و دوو ئـۆفیسی کارگێڕی پێکهاتووە، ساڵی ٢٠٢٢ لەلایەن دەستگای خێرخوازی بارزانییەوە نۆژەنکراوەتەوە، مامۆستا (تەحسین حەمەحسەین سادق) بەڕێوەبەریەتی. بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ قوتابخانەکە ١٠ مامۆستا و دوو فەرمانبەری میلاک و دوو مامۆستای وانەبێژیان هەیە، ٢٢ قوتابی وانەى لێ دەخوێنن.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ مامۆستا (تەحسین حەمەحسەین)ی بەڕێوەبەری قوتابخانەکە، لەدایکبوو: ١٩٧٣، لە ١٣ی ٤ی ٢٠٢٣.
  2. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (فەرحان حەکیم تۆفیق)ی مامۆستای قوتابخانەکە، لەدایکبوو: ١٩٦٦، لە ١٣ی ٤ی ٢٠٢٣.
  3. داتا و زانیاریی بەڕێوەبەرایەتیی پلانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە، لە ١٣ی ١١ی ٢٠٢٢.

ئامادەکردنی: جەوهەر عەزیز ئەحمەد

3

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

شنروێ

قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسـەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵـەبجەیە و قـۆناغی ١ بۆ ٩ ی بنەڕەتییە، لە ساڵی ١٩٩٢ دامەزراوە، لە هەمان ساڵدا بینای بۆ دروستکراوە. کەوتووەتە گەڕەکی شارەوانی و لە تەنیشت هۆڵی بۆنەی کاکەییەکاندایە. بیناکەی لە دوو نهۆم و دوازدە پۆل و سێ ئـۆفیسی ئیداری پێکـهاتووە، ڕووبەری بینای قـوتابخانەکە (٣,٨٠٠م٢)یە، ئەم قوتابخانەیە دەوامیان سێ ڕۆژ بەیانیان و سێ ڕۆژ ئێوارانە، خاوەنی بیناکەن و قوتابخانەى کاردۆخیی بنەڕەتی لە بینای قوتابخانەکەدا میوانن. مامۆستا شۆڕش عەلی عەبدولکەریم بەڕێوەبەرە. بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٤٧ مامۆستا و پێنج فەرمانبەری میلاکی هەیە لەگەڵ ٢٠٠ قوتابی، کە ٩٣ لە ڕەگەزی نێر و ١٠٧ لە ڕەگەزی مێیە.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

شۆڕشی نوێ

قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوە. کەوتووەتە گەڕەکی (شەهیدان) لە سەنتەری پارێزگای (هەڵەبجە). ساڵی ٢٠١٧ دامەزراوە، بینای قوتابخانەکە ساڵی ٢٠١٠ لەلایەن (وەزارەتی پەروەردە)وە بۆ ئامادەیی (پێشەنگ)ی کوڕان دروستکراوە، بیناکەی لە دوو نهۆم و هەژدە پۆل و دوو ئـۆفیسی کارگێڕی و هۆڵێکی بۆنە و چالاکی و ژووری هونەر ژووری وەرزش و تاقیگەی زانست و ژووری کومپیوتەر و ژووری کۆگا پێکهاتووە، لەسەر ڕووبەری زەوی (٦,٣٠٠م٢) دروستکراوە، مامۆستا (زانا محەممەد عەبدولقادر) بەڕێوەبەریەتی، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ قوتابخانەکە ٤٤ مامۆستا و یەک فەرمانبەری میلاکیان هەیە، ٢٠٨ قوتابی وانەى لێ دەخوێنن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

شیرەمەڕ

قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوە، کەوتووەتە گوندی (شیرەمەڕ) و سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ)ـە، ساڵی ١٩٦٨ دامەزراوە، لە سەرەتادا لە خانویەکی بچوکی لە بەرد و گڵ دروستکراودا دەوامیانکردووە، کە خەڵکی گوندەکە بە هەرەوەزی دروستیانکردووە. مامۆستا عومەر شیرەمەڕی مامۆستا و بەڕیوەبەری بووە. پاش ڕاگواستنی گوندەکان و سەرلە نوێ ئاوەدانکردنەوەى گوندەکان ساڵی ١٩٩٦ جارێکی تر لەلایەن خەڵکی گوندەکەوە بینای قوتابخانەکە دروستدەکرێتەوە، دڵشاد ڕەزا و عەلی حەیدەر بوونەتە بەڕێوەبەر. ساڵی ٢٠٠٣ لە لایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی خورماڵەوە بینای قوتابخانەکەیان لەسەر ڕووبەری زەوی (٦٥٠م٢) فراواندەکرێت، بە شێوەیەک یەک نهۆم و شەش پۆل و یەک ئـۆفیـسی کارگێڕی و ژوورێکی کۆگا لەخۆدەگرێت، مامۆستا(ستار نیعمەت فەرەج) بەڕێوەبەریەتی، قوتابخانەى (کوردستان)ی بنەڕەتیش لە بینای قوتابخانەکەدا میوانن. بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ قوتابخانەکە ١٢ مامۆستا و یەک فەرمانبەری میلاک و دوو مامۆستای وانەبێژیان هەیە، ٢٦ قوتابی وانەى لێ دەخوێنن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

شێخ حەمەئەمین

قوتابخانەیەکی حکومییە. کەوتووەته ‌گەڕەکی کاژاو و و نزیک بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەڵەبجە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوە، لە ساڵی ٢٠٠٣ دامەزراوە. ئەم قوتابخانەیە لە بنەڕەتدا ناوی قوتابخانەى مامۆستا شێخ حەمەئەمین عەبابەیلێییە، بەڵام لە ئێستا بووە بە قوتابخانەى شێخ حەمەئەمین، بینای قوتابخانەکە لەساڵی ١٩٦٨ دروستکراوە بۆ قوتابخانەى بێسارانی، بەڵام پێش کارەساتی کیمیاربارانی هەڵەبجە ئەم قوتابخانەیە نەماوە، بیناکەی لە یەک نهۆم و حەوت پۆل و دوو ئۆفیسی ئیداری و هۆڵێکی بۆنە و چالاکی پێکهاتووە، ڕووبەری زەویی قوتابخانەکە (٦٠٠م٢) یە، سێ ڕۆژ بەیانیان و سێ ڕۆژ ئێوارانە، مامۆستا دارا ئەحمەد حسەین بەڕێوەبەرە. بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٥٩ مامۆستا و نۆ فەرمانبەری میلاک و یەک مامۆستای وانەبێژیان هەیە، لەگەڵ ٣٠٧ قوتابی، کە ١٤٤ لە ڕەگەزی نێر و ١٦٣ لە ڕەگەزی مێن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

عادیلەخانم

قوتابخانەیەکی حکومییە. کەوتووەته ‌گەڕەکی کاژاو و و نزیک بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەڵەبجە. لەسـەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوە لە ساڵی ٢٠٠٤ دامەزراوە، لە ساڵی ١٩٩٥ بیناکەیان لەلایەن دەستگای کارگوزاری و فریاکەوتنی ئیسلامیی کوردستان (الأغاثە السلامیة)ەوە دروستکراوە بۆ پەیمانگای ئیسلامی. بیناکەی لە دوو نهۆم و دوازدە پۆل و دوو ئۆفیسى ئیداری و هۆڵێکی بۆنە و چالاکی پێکهاتووە، ڕووبەری قوتابخانەکە (٥,٢٥٠م٢)یە. سێ ڕۆژ بەیانیان و سێ ڕۆژ ئێوارانە. لە بینای قوتابخانەى دەرسیمی بنەڕەتیدا میوانن و جگە قوتابخانەى عادیلەخانم و قوتابخانەى دەرسیم، قوتابخانەى ڕەهەندی ئێوارانیش دەوامی تێدا دەکات. مامۆستا (یادگار سەلاح ئیبراهیم) بەڕێوەبەرە. بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٥٠ مامۆستا و چوار فەرمانبەری میلاکی هەیە، لەگەڵ ٢٢٤ قوتابی، کە ١١٩ لە ڕەگەزی نێر و ١٠٥ لە ڕەگەزی مێیە، کەوتووەتە گەڕەکی سەرا، لە پشت بینای قایمقامیەتی هەڵەبجە.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

عاموورە

قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە. کەوتووەتە گوندی (عامورە)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ)‌. قۆناغی ١ بۆ ٩ی بنەڕەتیی بە تێکەڵاوی تێدایە. ساڵی ٢٠٠٤ دامەزراوە و لە هەمان ساڵدا لەلایەن ڕێکخراوی (هابیتات)ـەوە بینای سەربەخۆی بۆ دروستکراوە. یەک نهۆمە. نۆ پۆل و دوو ژووری کارگێڕی و ژووری کۆمپیوتەر، هونەر و کۆگای هەیە. لەسەر ڕووبەری (٤.١٨٤م٢) دروستکراوە‌. مامۆستا (جەبار مەهدی حەمەڕەشید) بەڕێوەبەریەتی. شەش مامۆستا و یەک فەرمانبەری میلاک و ١٠ مامۆستای وانەبێژی هەیە. ٤٢ قوتابی وانەی لێ دەخوێنن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە