مەلا فایەق
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-12
کەوتووەتە (گردەگرێ) لە سنوری گوندی (شیرەمەڕ)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). مەلا (فایەقی یاڵانپێ)، کە مەلای گوندەکە بووە، له ساڵێکدا چل ڕۆژ ڕۆیشتووە بۆ ناو خەڵوەتگەکەی قورئانی خوێندووە و خواپەرستی کردووە. لەبن تاشەبەردێکدا بووە، کە ڕووبەرەکەى نزیکەی (٢بە٣م٢) بووە. لە ئێستاشدا شوێنەوارى ماوە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (نوورى عەلى ئەمین)ی ئەنجومەنی گوندی (شیرەمەڕ)، لەدایکبوو: ١٩٧١، ئاستی خوێندن: سەرەتایى، پیشە: فەرمانبەر، لە ٢٦ی ٤ی ٢٠٢٤.
- چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (یونس عەبدولکەریم قادر)، لەدایکبوو: ١٩٤٧، ئاستی خوێندن: سەرەتایى، پیشە: خانەنشین، لە ٢٦ی ٤ی ٢٠٢٤.
- چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (عەزیز ئەحمەد براخاس)، لەدایکبوو: ١٩٦٧، بڕوانامە: ئامادەیى، پیشە: فەرمانبەر، لە ٢٦ی ٤ی ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: تیمى مەیدانى/ گوندى شیرەمەڕ