عومەری کوڕی عبدالعزیز

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15


کەوتوەتە گەڕەکی ئازادی لە شارۆچکەی سیراون، بە مزگەوتی چرۆستانەش ناودەبرێت. دوای ڕاگواستنی گوندەکان و کۆبوونەوەیان لە کۆمەڵگای سیروان ساڵی ١٩٨٤ لە لایەن حەمەئەمین فەتاح و مەلا عەلی و فەرەج ڕەحمان و فەتاح نادرەوە بە کۆکردنەوەی یارمەتی دروستکراوە و لە ساڵی ١٩٨٨ چۆڵکراوە و ساڵی ١٩٩٢ سەرلەنوێ ئاوەدانکراوەتەوە. مەلا ئەحمەد کاکە مەحموود وتاربێژ و مەلا عەلی سەعید سلێمان بەرنوێژی کردووە. چەندین مامۆستای تر خۆبەخشانە خزمەتیانکردووە و یەک کارمەندی لە ئەوقاف بۆ دانراوە و ئێستا مەلا وەهبی پێشنوێژی لێ دەکات.

سەرچاوەکان:

  1. سەردانی کردنی ئامادەکاربۆ مزگەوتەکە ٢٣ی٢ی ٢٠٢٥.
  2. منارەکان لە ئاسمانی هەڵەبجەدا، عەلی محەمەد مەعروف(عەلی دەلاک) چاپی یەکەم، چوارچرا، سلێمانی، ٢٠٢٣ ل ٧٥-٧٦.

ئامادەکردنی: بەهجەت ئەبوبەکر یونس

8

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

فردەوس٢

کەوتوەتە گەڕەکی ئازادی لە شارۆچکەی سیروان. مامە ڕەشە و لالە عەزیز فەرەج و غەریب حسێن و عومەر حەمەساڵح و محەمەد حاجی عەبدوڵڵا سەردانی ناحیەیان کردووە و سەرۆکی شارەوانی هاوکاریکردوون و ساڵی ٢٠٠٢ دەستکراوە بە دروستکردنی و ساڵی ٢٠٠٧ ڕاگیراوە و لەڕێگەی هەوڵی چەند کەسێکەوە بە چاودێری وەزارەتی ئەوقاف ساڵی ٢٠١٠ تەواو بووە. مەلا عومەر عوسمان شەکرالی خۆبەخشانە پێشنوێژی بووە. لە ساڵی ٢٠١٦وە سەید کازم تاوگۆزی پێشنوێژیەتی و لەبەر نزیکیی لە مزگەوتی مەولەویەوە نوێژی هەینی تێدا ناکرێت.