سەید نەسروڵڵا

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-11


کەوتووەتە ناو گوندى (هانەسووره).‌ لەلایەن (سەید نەسروڵاى خانەگایی) لە چا‌رەکی یەکەمی سەدەی نۆزدەدا دروستکراوه. لەسەر تەریقەتی شێخ عەبدولقادری گەیلانی ڕۆیشتوون. شوێنی نوێژ و زیکر و موناجات و مانەوەی خەڵکی هەژار و ڕێبواران بووە. لەسەردەمی سەید عەبدولڕەحیمی هانەسوورەدا زیاتر گەشەیکردووە و بووەتە مەڵبەندێکی زانستی و لە زۆر شوێنەوە قوتابی بۆ هاتووە. پاش سەید ڕەحیم، سەید نەجیبی کوڕی دەبێتە جێنشین و تا ئێستاش سەرپەرشتیدەکات.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (جەلال حەسیب عەبدولڕەحیم)، لەدایکبوو: ١٩٣٢، پیشە: خانەنشین، لە ٥ی ١ی ٢٠٢٤، لە هەڵەبجە.
  2. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (نەجمەدین محەممەد عەلی محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٣٢، پیشە: خانەنشین، لە ٦ی ١ی ٢٠٢٤، لە هەڵەبجە.

ئامادەکردنی: شوان ئەفراسیاب عەلی

5

هاوبەشی پێبکە