عەدنان بورهان محەممەد غەریب

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-16


لاپەڕەی 324

پێشنوێژ

پێشنوێژ و وتاربێژە‌. ساڵی ١٩٨٠ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. پەیمانگای ئیسلامی بۆ وتاربێژی لە سلێمانی و کۆلێژی شەریعەی لە زانکۆی هەڵەبجە تەواوکردووە. لە ڕابردوودا وەرزشکار بووە و لەم تیپە وەرزشییانە وەک یاریزانی گۆڵپارێز یاریکردووە: (خۆگر، کۆمار، لاوانی یانەی وەرزشی هەڵەبجە، کوردستان، یانەی وەرزشیی هەڵەبجە). لە ئێستادا وتاربێژە لە مزگەوتی بیلالی حەبەشی لە هەڵەبجە.

سەرچاوەکان:

  1. هەڵەبجە و بواری وەرزش، شوان ئەفراسیاب عەلی، (بەرهەمی بڵاونەکراوە)، ٢٠٢٢.
  2. گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (عەدنان بورهان محەممەد غەریب)، لە ١ی ٤ی ٢٠٢٣.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

5

هاوبەشی پێبکە