جەمال حمەکەریم مەحمود
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-09
مامۆستاى ئاینى و بڕیاردەرى بەشە لە زانکۆى هەڵەبج. ساڵى ١٩٧٠لە گوندى خەرپانی لەدایکبووە، سەرەتایی و ناوەندی لەهەڵەبجە تەواوکردوە، ساڵی ١٩٩٥ لەخزمەت مامۆستا (سەیید نەجمەدین) لەمزگەوتی (ئوسامەی کوڕی زەید) مۆڵەتی مەلایەتی وەرگرتووە. لەساڵی ٢٠٠٣ لەکۆلێژی ئیمام ئەعزەم لە بەغداد بەکالۆریۆسى هێناوەو هەمان ساڵ وەک ئیمام لەمزگەوتی ئوسامەی کوڕی زەید لە هەڵەبجە دامەزراوە. لەساڵی ٢٠١٨ بڕوانامەی دکتۆراى بەدەستهێناوە و گواستراوەتەوە بۆ زانکۆى هەڵەبجە، بڕیاردەرى بەشى (بنەماکانى ئاینە) لە زانکۆى هەڵەبجە. لە مزگەوتى گوندەکانى (خەرپانى و تەپى سەفا و بیاوێڵە و مزگەوتى ئوسامە)ش وتارخوێن بووە، کتێبێکی چاپکراویان لەگەڵ مامۆستا عەزیز غەفور نوسیوە لە زانستی(سەرف) بەناوی (وشەسازی)نوسیوە، کە تائێستا دووجار چاپ کراوەتەوە هەر جارەو هەزار نوسخە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنى ئامادەکار لەگەڵ ناوبراو(جەمال حەمەکەریم مەحمود)،لە ٩ى ١ى٢٠٢٥،لە هەڵەبجە.
- وێنەى بڕوانامە و کتێبى نوسراوى ناوبراو لەلاى ئامادەکار.
ئامادەکردنی: سەلام هانەدنی