دانا عەبدوڵا تاهیر
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
ئەکادیمییە. ساڵی ١٩٦٨ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە. بڕوانامەی دکتورای هەیە و ناسناوی زانستی پڕۆفیسۆرە. لە ساڵی ٢٠١٨ەوە تا ئێستا یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆیە بۆ کاروبارى زانستى و خوێندنی باڵا. لە ماوەى بەرپرسیاریەتییەکەیدا ژمارەیەک کاری گرنگی کردووە، لەوانە: بەگەڕخستنەوەى گۆڤارى زانکۆ، دروستکردنى بەرێوەبەرایەتیى خوێندنى باڵا، کارکردن و پێداگرى بۆ گۆڕینى پرۆگرامى خوێندن لە سیستەمى ساڵانە و وەرزى بۆ سیستەمى پێواژۆى بۆڵۆنیا و کارکردن و بۆ نێودەوڵەتی کردنى زانکۆى هەڵەبجە لە ڕێگەى پڕۆژەى ئەپرایزەوە.
سەرچاوەکان:
- نامەیەکی (دانا عەبدوڵا تاهیر) بۆ ئامادەکار، لە ٣٠ی ٥ی ٢٠٢٣.
ئامادەکردنی: د. نەریمان عەبدوڵا عەلی