عەلی بەگی ئەحمەد بەگ ڕیشێن

دواین نوێکردنەوە: 2026-07-11


بەگزادەی جافە. ناوی (عەلی بەگ کوڕی ئەحمەد بەگی محەممەد بەگی جاف)ـە. لە دايک و باوکەوە لە بەگزادەکانى وەڵەدبەگى جاف بووە و يەکێک بووە لە سەرۆکەکانی عەشيرەتى جاف‌، بەتايبەتى لە سنوری هەڵەبجەدا. ساڵى ١٨٩٢ لەدایکبووە. لە شارى (سنه) خوێندوويەتى و دواتر لە (بەغداد) درێژەی بە خوێندن داوە. هەر بۆ خوێندن ساڵى ١٩١٠ چووەتە (ئەستەنبوڵ) و لەوێ کۆلێژی سەبازی تەواوکردووە و بووە بە ئەفسەر. دواى کشانەوەى عوسمانييەکان و داگيرکردنى باشورى کوردستان لەلايەن ئينگليزەوە، وەک ئەفسەرى ستاف پەيوەندى بە سوپاى بەريتانياوە کردووە، بەڵام کارەکەى بەجێهێشتووە و گەڕاوەتەوە بۆ هەڵەبجە. لە شەڕی (ئاوايیی ڕۆستەم بەگ)دا، کە ئامانج لێى گرتنى باوکى بووه، بەشداریکردووە. لەژێر فشارى ئينگليزەکاندا لەگەڵ باوکيدا ئاوارەى ئێران بوون. بە بڕیاری ئينگليزەکان لێبوردن بۆ باوکى دەرچووە و گەڕاونەتەوە بۆ هەڵەبجە و سەرقاڵى کارى کشتوکاڵى و بازرگانى بووە. جگە لە زمانى کوردی، عەرەبى، فارسى، تورکى و فەرەنسیشى زانيوە. دوو جار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٠ منداڵە. زەویى (باخى گشتى)ی هەڵەبجە‌ و پارکەکەی بەردەم ئۆرزديیە کۆنەکەی ‌بەخشیوە بە شارەوانیی هەڵەبجە. هەتا کۆتایی تەمەنی ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانیی هەڵەبجە بووە و جێدەستی زۆر دیار بووە. ساڵی ١٩٤٧ لە ماڵەکەی خۆیدا تیرۆرکراوە و لە گۆڕستانی (گوڵانی خواروو) لە ھەڵەبجە بەخاکسپێرراوە.

سەرچاوەکان:

  1. گفتوگۆی تەلەفونیى ئامادەکار لەگەڵ (بەهيەخانى حاميد بەگ)، لە ١٩ی ٨ی ٢٠٢١.
  2. چاوپێکەوتن ئامادەکار لەگەڵ (خەيرييە حەمەسەعيد بەگى دەرەشيشى)، لە ٢٧ی ١٢ی ٢٠٢٠، لە هەڵەبجە.
  3. شێخ مەحموودی قارەمان و دەوڵەتەکەی خوارووی کوردستان، محەممەد ڕەسوڵ ھاوار، ب١، لەندەن، ١٩٩٠، ل٤٣٩
  4. مشاهر الألوية‌ العراقية، عبدالجبار فهمى، ج١، ١٩٤٦، ص١٧٢.

ئامادەکردنی: د. عادل سدیق عەلی

26

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

ئەمیر سلیم ئەمین بەگ

ڕاگەیاندن کارە، لە دایک بووی گوندی  بەڵخەی هەورامان ، ساڵی 1972. سەروتای خوێندنی لە زێدی خۆی دەستپێکردووە، قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی لە هەڵەبجە خوێندووە، لەدواتێ قۆناغی ئامادەیی لە هەولێر خوێندووە، دەرچووی کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان -زانکۆی بەغدا 1995، لە ساڵی 1995پیشەی مامۆستایە -پسپۆڕی زمانی عەرەبی، لە ساڵی 2000 وەک راگەیاندکارێک کاری ڕاگەیاندن ئەکات . دەستی نوسینی شیعری هەیە بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی، 18ساڵە وەک پەیامنێر لە سنوری هەڵەبجە شارەزوور هەورامان کار ئەکات، لە ساڵی 2009  پەیامنێری کەناڵی سپێدە بووە،  لە 2018 پەیامنێری کەناڵی زاگرۆس عەرەبیە تا ئێستا بەردەوامە،  خاوەنی سێ منداڵە لە هەڵەبجە نیشتەجێیە

زیاتر بزانە
ڕاگەیاندکار

وەرزی هەڵەبجە

پڕۆژەیەکی گەورەی دانراوە لە دەروازەی شاری هەڵەبجە. پانۆرامای بیرهێنانەوەی ڕووداوی کیمیابارانی هەڵەبجەیە. وەک مۆنۆمێنت و سونبولی نەمری و ژیانەوە خۆی دەنوێنێت. کاری هونەرمەند (ڕەجا محەممەد عەلی)یە و لە‌ بیرۆکە و بە سەرپەرشتی هونەرمەند خۆیشیەتی، بە کەرەستە و میتاڵی هەمان ئەو چەک و موشەکانەی بەعسن، کە ١٦ی ٣ی ١٩٨٨ دران بە شاری هەڵەبجەدا و نەتەقینەوە. ساڵی ٢٠٠١ جێبەجێکراوە. لە باخچەی تەنیشت بەڕێوەبەرێتیی کشتوکاڵی هەڵەبجەدایە. بەردەکان لە عەنەب کۆکراونەتەوە بۆ بنکەی پڕۆژەکە، لە ناوەڕاستدا دەستی نزا بە نێرگزی ڕواوەوە بەرزبوونەتەوە، کە هێمای ژیانەوەن. لەبەر گۆڕانکاریی شەقامەکە ساڵی ٢٠٢٣ لابراوە.

ئامادەبوون بۆ چل ساڵی

کورتە فلیمێکی دیکۆمێنتارییە. ١٣ خولەک فۆرمات: Dvcam، بەرهەمی: خۆرهەڵاتی کوردستانە. ئامادەکاری بابەت و سیناریۆ و دەرهێنان و بەرهەمهێن و دەنگدانەر و مۆنتێر: مهرداد سلێمانییە. وێنەگر: سیامەک سلێمانی. دەنگهەڵگر: ئارەش ڕەسافی. بێژەری دەق: سەعید سلێمانی. موزیک: هەڵبژاردە. کورتەی فلیمەکە: گێڕانەوەی تێپەڕبوونی ژیانی دەرهێنەری فلیمسازی و تەنگەژە و هەڵچون و داچوونی ژیانی ئەو دەرهێنەرەیە. بەشداری دوەمین فیستیڤاڵی فلیمی دیکۆمێنتەریی هەڵەبجەی شەهیدی کردووە. ١٦ی ١٠ی ٢٠١١ لە هەڵەبجە پیشاندراوە. مهرداد سلێمانی: لە دایکبووی ١٩٧٤ی کرماشانە. بەکالۆریۆسی لە سینەمادا هەیە. مامۆستای دەرهێنان و مۆنتاژە. چەند ئەزمونێکی فلیمۆگرافی هەیە.

ئاوێنە

کورتە فلیمە. ساڵی ٢٠٠٥ بەرهەمهێنراوە. لە نوسین و سیناریۆیی (سەنعان فایەق هانەدنی)یە، دەرهێنانی (سەردار قادر)بووە، ئەنجومەن تەوێڵەیی کاری وێنەگرتنی بۆ کردووە، تەلەفزیۆنی خاک مۆنتاژی بۆ فلیمەکە کردووە. ئەکتەرەکانی (شەیما حەمەئەمین، بابا سەنعان، شەیدا شارەزووری، هۆشمەن محەممەد، ئاشنا بورهان)بوون.

ئەنفال ئەڵقەی بووکێنی فڕاندم

فلیمێکی دیکۆمێنتەریی ١٨ خولەکییە. ساڵی ٢٠١٠ بەرهەمهاتووە. بەرهەمهێن: تەلەفزیۆنی کەرکوک. ئامادەکاری بابەت و سیناریۆ و نوسەری دەق و خوێندنەوە و دەرهێنەر: محەممەد سەید. وێنەگر: شێرزاد ئەکرەم. دەنگهەڵگر: ئەحمەد قادر. دەنگدانەر و مۆنتێر: دەریا دڵشاد. بەڕێوەبەری بەرهەم: محەممەد عەزیز. بابەتی فلیم: سیاسی، کۆمەڵایەتی. بابەت: دوو قەیرەکچی دەزگیراندار، ئامۆزا دەزگیرانەکانیان بەر شاڵاوی ئەنفال دەکەون و... بەشداری دوەمین فیستیڤاڵی فلیمی دیکۆمێنتەریی هەڵەبجەی شەهیدی کردووە. ١٩ ی ١٠ی ٢٠١١ لە هەڵەبجە پێشکەشکراوە.

ئەو ڕۆژەی هەناسەیان لێسەندمەوە

فلیمێکی دیکۆمێنتارییە. ساڵی ٢٠١٦ بەرهەمهاتووە. بەرهەمی کۆمپانیای (بەمۆ)یە. بیرۆکە و دەرهێنانی: عوسمان محەممەد. وێنەگرتن و مۆنتاژ: بەهجەت بەکر. مۆسیقا: ڕێباز سادق. باس لە سەختیی ژیانی بەرکەوتەی کیمیاباران (کامیل عەبدولقادر) دەکات. ساڵی ٢٠١٩ بەشداری فیستیڤاڵی فیلیمس (سەلامەت)ی لە تاران کردووە.