عەلی باپیر
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
نوسەر و ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامییە. ناوی عەلی باپیر وەتمانە، ساڵی ١٩٦١ لە سەنگەسەر لەدایکبووە. تا ساڵی یەکەمی لە کۆلێژی فقهی نەجەف خوێندووە. پاشان خویندنی ئایینی تەواوکردووە. ساڵانی ١٩٩٦-٢٠٠٣ لە هەڵەبجە و هەورامان بووە و لە ئەحمەدئاوا نیشتەجێبووە. باڵێکی سەرەکی ناو بزووتنەوەی ئیسلامی بووە و پاش لێکترازانی یەکبوون، لە هەورامان کۆمەڵی ئیسلامی دروستدەکات و لە کۆنگرەکاندا تا ئێستا بێ_ڕکابەر کەسی یەکەمە. ساڵی ٢٠١١ بە ئەندامی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردراوە. سەد کتێبی نوسیوە. خێزاندارە و خاوەنی پازدە منداڵە.
سەرچاوەکان:
- بەرکوڵێکی کار و چالاکی و ڕووداوەکانی ژیانم. ١٩٦١-٢٠١٧ عەلی باپیر. چاپی یەکەم ٣٠١٨ ل ٢٣
ئامادەکردنی: تۆفیق کەریم ساڵح