مەلا یاسینی تەوێڵە
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
زاناو مامۆستا بووە. موسەتەعیدی مەدرەسەی شێخ عەوڵای خەرپانی بووە. یاسین کوڕی مەلا عبدولڕەحمانە و دەچێتەوە سەر مەلا سەلام. وادەردەکەوێت دوروبەری ساڵی ١٨٠٠ لەتەوێڵە لەدایکبووە. لای شێخ ئەوڵای خەرپانی ئیجازەی وەرگرتووە. هاوڕێی مەلا خدری نالییە. زاوای مەلا نەزیری گەورەی تەوێڵەیە، باوکی مەلا (عەبدوڵا-مەلا عەبدە)ەیە و پشتاوپشت مەلان. بنەماڵەی مەلاسەلام دەچنەوە سەر شێح شەهابەدینی دزاوەری و ئەمیش کوڕی شێخ ڕەزیەدینە و لە نەوەی شێخ حەسەنی شازلین. بەم پێیە بێت لە گەڵ فەقێ ئەحمەدی غەزایی لە یەک بەرە بابن.
سەرچاوەکان:
- سەربوردێکی هەورامان و سەردانێکی تەوێڵ، عبدالرزاق عبدالرحمن محمد، چاپی یەکەم، تاران، ٢٠٠٥، ل٦٠٣، ٦٢٩.
- چەمکێکی مێژووی هەورامان و مەریوان، چەند لاپەڕیەک لە کتیبی (نورالانوار) سید عبدالصمدی توداری، و: محەممەدی مەلاکەریم، چاپخانەی (سلمان الاعضمی)، بەغداد، ١٩٧٠، ل٢٦.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم