مەلا عەبدولقادری مودەڕیسی بیارە
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
مودەڕیس و زانای ئاینییە. ناوی (مەلا عەبدولقادر کوڕی مەلا عەبدولڕەحمانی کانیکەوەیی)ی لای (بازیان)ـە. لە نەوەی مەلا ئەبوبەکری موسەنیفە، لای مەلا ئەحمەدی نوتشە ئیجازەی مەلایەتی وەرگرتووە، لە سەردەمی شێخ عومەری بیارەدا و بۆ ماوەی بیست ساڵ مودەڕیسی مەدرەسەی بیارە بووه. دەیان زانای گەورە ئیجازەی مەلایەتییان لەلا وەرگرتووە. لەگەڵ (فاتمە)ی خوشکی (شێخ عومەری بیارە) ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە. سێ کوڕ: حەسەن (شاهۆی شاعیر)، حوسەین، عەبدولخالق، کچێک (حومەیرا)یان هەبووە. سێ جار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە. ساڵی ١٩٢٠ کۆچیدواییکردووە.
سەرچاوەکان:
- یادی مەردان، مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس، بەرگی دووەم، چاپخانەی کۆڕی زانیاری عێراق، بەغدا، ١٩٨٣، ل٥١٧-٥٢٢.
ئامادەکردنی: تۆفیق کەریم ساڵح