مەلا ڕیشە

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15


لاپەڕەی 229

سۆفی محەمەدی ڕیش

بانگبێژ و دەنگخۆشە، مزگەوتی موسعەبی پێوە ناسراوە. ناوی تەواوی محمد عبدالمحمد محمدە. ساڵی ١٩٢٠ لەدایکبووە. بۆ خوێندن چووەتە تەوێڵە و لای مامۆستایانی بنەماڵەی مەلا نەزیر دەرسی خوێندووە. پەیوەندیەکی بەتینی بە تەکیەی تاڵەبانی قادرییەکانەوە بووە. دووجار سەردانی ماڵی خوای کردووە و سەرەنجی بانگبێژی کەعبەی ڕاکیشاوە و لەوێ بانگیداوە. لە ساڵی ١٩٤٧دا بانگبێژ و ئیمام و خادمی یەکەم مزگەوتی گریانە بووە. لە هەڵەبجە هۆکارێک بووە بۆ ئاوەدانی مزگەوتی ڕیشە و تا ئێستاش بۆ ناسینەوەی مزگەوتەکە دەوتریت ڕیشە. خێزاندارە و خاوەنی ٤ منداڵ بووە. ساڵی٢٠١٣ لە هەڵەبجە کۆچیدواییکردووە و لە گۆڕستانی غەریبان نێژراوە.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتن لە گەڵ ئیسماعیل محمد عبدالمحمد لە دایکبوی ١٩٧٠، ئامادەیی، نوسەر لە بنکەی ئاگرکوژینەوەی هەڵەبجەی شەهیدز ٨ی ٤ی ٢٠٢٤.
  2. زانایەک لە لوتکەدا، ژیان و بەسەرهاتی مامۆستا سید نجم الدین ی هەڵەبجە. ئامادەکار: عبدالرحمن نجم الدین، چاپی یەکەم، چاپخانە، زانا، سلێمانی، ٢٠٢٤ ل ٢٦٧.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

5

هاوبەشی پێبکە