مەلا تاهیر یاروەیسی
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-11
کەسایەتیی کۆمەڵایەتیی ناوچەکانی هەورامان و شارەزوورە. ناوی (محەممەد تایر عوسمان عومەر مەحموود)ە. ساڵی ١٩٣٥ لە گوندی تەپی سەفا لەدایکبووە، سەرەتا لای باوکی خوێندویەتی. ساڵی ١٩٤٧ لە هەڵەبجە چووتە قوتابخانە و تا پۆلی دووی سەرەتایی خوێندووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵی ١٩٧٣ بووە بە سەرۆکی (جەمعیەیی تەعاونی). دوای ڕاپەڕین تا ساڵی ٢٠٠٦ بووە بە سەرۆکی ڕێکخراوی (یەکێتی جوتیارانی کوردستان - لقی هەڵەبجە). هاوکاری شۆڕشەکانی کوردی کردووە. ساڵی ٢٠٢٢ لە هەڵەبجە کۆچیدواییکردووە و لە گۆڕستانی شێخ جونەید بەخاکسپێرراوە. ساڵی ٢٠٢٠ لەلایەن (سەرحەد یونس)ـەوە بیرەوەرییەکانی بەناوی (دیرۆکی هەشتاو پێج ساڵ تەمەن) لە کتێبێکدا بە چاپ گەیشتووە.
سەرچاوەکان:
- دیرۆکی هەشتاوپێنج ساڵ تەمەن، سەرحەد یونس محەممەد، چاپی یەکەم، چاپخانەی فام، ٢٠٢٠، ل٥٢.
- چاوپێکەوتنى ئامادەکار لەگەڵ (کارزان عەبدولڕەحمان محەممەد تاهیر)ی نەوەی (مەلا تاهیر یاروەیسی)، لەدایکبوو: ١٩٨٩، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: مامۆستا، لە ١٠ی ٧ی ٢٠٢٣، لە خورماڵ.
ئامادەکردنی: سەلام هانەدنی