حاجی ئەمین هاواری

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08


لاپەڕەی 166

قسەخۆش، یان یەکەمینەکان

قسەزان و نوکتەزان، دەنگخۆش بووە و ئارەزووی لە گۆرانی بووە. ناوی ئەمین نادر ئیبراهیمە و لە هۆزی پیر ئیسماعیلییەکانە. ساڵی ١٨٨٠ لە گوندی هاوار لەدایکبووە. لەڕیزی سوپای تورکدا چووەتە حیجاز، لەکاتی داڕمانی تورک بە دەستی ئینگلیز لەگەڵ جافر عەسکەریدا دیلدەکرێن و ئینگلیزەکان دەیانبەنە حیجاز و حەوت ساڵ بێسەروشوێن دەبێت. لەو ماوەیەدا چەندجارێک سەردانی کەعبە دەکات و بە حاجی دەناسرێت. لەگەڵ دروستبوونی عێراقدا هاوڕێکەی دەبێتە ڕاوێژکار و سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و موچەی بۆ حاجی بڕیوەتەوە. ساڵی ١٩٣٣ داوای قوتابخانە کردووە بۆ هاوار، کە دواتر مام براخاس لە ئەرشیفدا دەیدۆزێتەوە. هەر ئەمیش تاپۆی گوندی هاواری لە تورکییەوە کردووە بە عەرەبی و لە ڕۆژنامەی وقائع (العراقیە)دا بڵاوی کردووەتەوە. لە حەشاردانی جافرسان لە هاوارەکۆن و گەیاندنی کێشەکەی بە جافر پاشا و مەلیکی عێراق و بەخشین و نیشتەجێبوونی سان لە کەرکوک، ڕۆڵی هەبووە. سەرنجی حکومەت و دامودەزگاکانی بۆ لای هاوار ڕاکێشاوە و یەکەم کەس بووە لە بیستەکاندا تۆوی تەماتەی کازم پاشایی و سەعاتی بردوەتە هاوار. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٥٢ کۆچیدواییکردووە و لە هاوار بەخاکسپێرراوە.

سەرچاوەکان:

  1. هاوار و هاورییەکان، ڕەمەزان هەمیرخان (کۆساریی)، چاپی یەکەم، چاپخانەی ڕامان، ٢٠٠٥، ل١٠١.
  2. هاوار خاکی پیرۆزی یارسان، ئاکۆ شاوەیس هاواری، چاپخانە؟، ٢٠١٧، ل٣٠.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

2

هاوبەشی پێبکە