وریا فەرەج محەممەد
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15
بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتیی گوومرگی سلێمانییە. ناوی (وریا فەرج محەممەد حسێن)ـە و بە (وریای حاجی فەرەجی زەڕە) ناسراوە. ساڵی ١٩٥٨ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. پەیمانگای تەکنەلۆجی لە هەولێر تەواوکردووە. وەک فەرمانبەر لە شاری ڕومادییە دامەزراوە. ساڵی ١٩٩٣ لە هۆبەی ئابوریی ئاسایشی سلێمانی دامەزراوە و دواتر گەڕاوەتەوە بۆ شاری هەڵەبجە و بووە بە نوێنەری مامجەلال تاڵەبانی. ساڵی ٢٠١٩ بووە بە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی گوومرگی سلێمانی و تا خانەنشینبوونی لە ساڵی ٢٠٢٢دا بەردەوامبووە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنى ئامادەکاران لەگەڵ (وریا فەرج محەممەد)، لە ٩ی ٤ی ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: ڕەنجدەر عومەر عەبدوڵا,حەمزە محەممەد ساڵح