موحسین ئەدیب

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07


لاپەڕەی 155

بەڕێوەبەری گشتی

بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیریی سلێمانییە. ناوی (موحسین حەسەن بارام)ـە. ساڵی ١٩٧٤ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. بەکالۆریۆسی لە مێژوو لە زانکۆی سەڵاحەدین و لە یاسا لە زانکۆی سلێمانی بەدەستهێناوە. ماستەری لە یاسا لە زانکۆی بەیروت و دواتریش دکتۆرای بەدەستهێناوە. ئەندامی دەستەی نوسەرانی: ڕۆژنامەی هەڵەبجە، گۆڤاری هەڵەبجە، ڕۆژنامەی دەنگ، ماڵپەڕی وەزارەتی ڕۆشنبیرییە. وەک: سەرنوسەری هەواڵی ڕادیۆی نەوا، بەرپرسی بەشی بیروڕای ڕۆژنامەی ڕۆژنامە، سەرپەرشتیاری چاپی لەندەنی هاوڵاتی، ڕاوێژکاری یاسایی لە وەزارەتی ڕۆشنبیری، بەپرسی ڕاگەیاندنی لقی بەیروتی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕاوێژکاری یاسایی ڕێکخراوی پەیمانگای کورد بۆ هەڵبژاردن، بنکەی ئەدەبیی هەڵەبجە، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆمەڵەی ئەمریکی بۆ کورد، ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی کاریکردووە و لە ئێستادا بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانییە. خاوەنی چەند کتێبێکی چاپکراوە، لەوانە: (پاش ڕاپەڕین و پرسەکانی کۆمەڵگای مەدەنی، ڕاپۆرتی ئاسک بۆ مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان، ڕێبەری ڕۆژنامەنوسان، تورکیا لە ئەتاتورکەوە بۆ ئەردۆغان دادگاییکردنی جەلاد... دادگاییکردنی عەدالەت). چەندین خەڵاتی وەرگرتووە، دیارترینیان: یەکەمی شیعر لە ڤێستیڤاڵی گەلاوێژ بۆ ساڵی ٢٠٠٢. جگە لە زمانی دایکی، عەرەبی، فارسی و ئینگلیزییش دەزانێت. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە.

سەرچاوەکان:

  1. گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (موحسین ئەدیب)، لە ١٧ی ٩ی ٢٠٢٤.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

2

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

ئازاد مستەفا قادر حەمەعەزیز

پسپۆڕی پزیشک و سۆنار و دەروونناسی ڕاهێنراوە. خەڵکی شارەدێی (تەوێڵە)یە، بە هۆکاری شەڕی عێراق و ئێران چوونەتە سلێمانی و ساڵی ١٩٨٣ لە سلێمانی لەدایکبووە. دەرچووی کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی سلێمانیە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە. لە ڕووبەڕووبوونەوەی کۆڕۆنادا لەگەڵ تیم و پزیشکی نەخۆشخانەکەی ڕۆڵی بەرچاوی بینیوە، لە ئێستادا بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجەیە.

زیاتر بزانە
بەڕێوەبەری گشتی

ئارام جمال محمد معروف

لە بەرواری ١٠/٢/١٩٨٤ لەدایکبووە، لە ئۆردوگای(نەسر) دەچێتە بەر خوێندن و قۆناغی سەرەتایی تەواودەکات، ساڵی ١٩٩٧ دەچێتە قەزای شارەزوور و لە خوێندنگای دواناوەندیی ئالان قۆناغی دواناوەندی تەواودەکات، ساڵی ٢٠٠٣ -٢٠٠٤ قۆناغی شەشەمی ئامادەی تەواودەکات، پاشان لە ساڵی ٢٠٠٤ -٢٠٠٩ بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە بەشی خوێندنی ئاینی کۆلێژی زانستە کۆمەڵایەتیەکانی زانکۆی کۆیە وەردەگرێت. خێزاندارە و خاوەنی سێ منداڵە. لە بەرواری ٢٧/٣/٢٠١٣ وەک بەڕێوبەری ئەوقافی شارەزوور دەستبەکاردەبێت، پاش بڕیاری کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی پارێزگای هەڵەبجە، لە ڕێکەوتی ١١/١١/٢٠١٥ وەک بەڕێوەبەری گشتی بە وەکالەت دەستبەکاردەبێت، ئێستاش بەردەوامە لە پیشەکەی.

زیاتر بزانە
بەڕێوەبەری گشتی

ئەنوەری حاجی عوسمان

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ئاسایشی شارەزوورە. ناوی (ئەنوەر عوسمان عەلی مستەفا)یە. ساڵی ١٩٦٤ لە گوندی (عەنەب) لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی و لە پاش ڕاپەڕینیش ئامادەیی تەواوکردووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵی ١٩٧٩ پەیوەندی بە ڕێکخستنەوە‌ کردووە و ساڵی ١٩٨٢ بووە بە پێشمەرگە. دوای ساڵی ١٩٩١ کراوەتە فەرماندەی بەتالیۆن و پاشان ئەندامی مەکتەبی عەسکەری و بەرپرسی کۆمیتەی پێشمەرگە دێرینەکان. ساڵی ١٩٩٥ بەرپرسی معاونیەتی ئاسایشی شارەزوور بووە، کە معاونیەتی ئاساییشی شارەزوور کراوەتە بەڕێوەبەرایەتی شارەزوور، بە پلەی عەمید بووە بە بەڕێوەبەری. ساڵی ٢٠٠٥ لە نزیک مۆنۆمێنتی هەڵەبجە شەهیدبووە.

زیاتر بزانە
بەڕێوەبەری گشتی

توانا نەجەف محەممەد خان هاواری

ساڵی ١٩٧٩ لە هەڵەبجەی شەهید لەدایکبووە، ساڵی ٢٠١٣ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانکۆی سلێمانی بەدەستهێناوە. لە ساڵی ٢٠١٤ بڕوانامەی ماستەری لە زانکۆی (پوترا) لە وڵاتی مالیزیا بەدەستهیناوە. خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە بواری دارایی لە زانکۆی سلێمانی. ساڵی ٢٠٢١ەوە مامۆستای زانکۆ بووە لە زانکۆکانی سلێمانی و جیهان. خاوەنی چەندین توێژینەوەی زانستیە بە زمانی ئینگلیزی و ئێستا بەڕێوەبەری گشتیی دیوانە لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی لە هەولێر.

زیاتر بزانە
بەڕێوەبەری گشتی

چیا قاسم حەمەسەلیم

ساڵی ١٩٨٥ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە، سالی ٢٠٠٦-٢٠٠٧ بڕوانامەی ئەندازیاری لە زانکۆی دهۆک بەدەستهێناوە. ساڵی ٢٠٠٧ وەک ئەندازیاری بەڵێندەر لە گروپی کۆمپانیاکانی هەڵەبجە کاریکردوە، ساڵی ٢٠٠٩ لە شارەوانیی هەڵەبجە وەک ئەندازیارێک لە بەشی هونەری و پڕۆژەکان دامەزراوە. لە ساڵی ٢٠٠١٦ تا ٢٠٠١٩ بووە بەڕێوەبەری بەشەکەی خۆی لە شارەوانی. بەشداری چەندین خولی لەناوەوە و دەرەوەی وڵاتدا کردووە. بڕوانامەی نێودەوڵەتی لە (بەڕێوەبردنی قەیرانەکان و کارەساتە سروشتییەکان)دا لە وڵاتی ئەڵمانیا لە ساڵی ٢٠١٨دا بەدەستهێناوە. بڕوانامەی نێودەوڵەتی لە (چاکسازیی ڕێگاوبانەکان و بەڕێوەبردنی پڕۆژەکان) لە وڵاتی یابان ساڵی ٢٠١٩ بەدەستهێناوە. ساڵی ٢٠٢٢، بەڕێوەبەری نەخشەدانان بووە لە شارەوانیی هەڵەبجە. لە مانگی ١١ی ٢٠٢٣دا بووە بە بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە و بەردەوامە لە کارەکەی.

زیاتر بزانە
بەڕێوەبەری گشتی

حەسەن نوری محەممەد

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەڵەبجە بووە. بە (حەسەنی شێخ نوری کارەبا) ناسراوە. ساڵی ١٩٥٦ لە سلێمانی لەدایکبووە. بەکالۆریۆسی لە زانستی ئیسلامی بەدەستهێناوە. یەکێک بووە لە یاریزانە دیارەکانی شار و لە تیپەکانی شۆڕش ساڵی ١٩٧١ و لە یەکگرتووی پیرمحەممەد، خەباتی سلێمانی و لە هەڵبژاردەی کۆلێج یاریکردووە، ساڵی ١٩٨١ تا ١٩٨٥ ڕاهێنەری خەباتی سلێمانی کردووە. لە ئێستادا بە پلەی بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینە.

زیاتر بزانە
بەڕێوەبەری گشتی