مامۆستا شەوکەت هەڵەبجەیی

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-14


لاپەڕەی 154

بەڕێوبەری گشتی

ناوی (شەوکەت محەممەد ئەحمەد نادر)ە و بە (مامۆستا شەوکەت هەڵەبجەیی) ناسراوە. ساڵی ١٩٦٢ لە گوندی (تازەدێ)ی سەر به ‌شارۆچکەی (خورماڵ) لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی و ناوەندى لە (خورماڵ) و ئامادەیی لە ھەڵەبجە تەواوکردووە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بەشی بیرکاری لە ‌زانکۆی موسڵ بەدەستهێناوە. پاش ڕاپەڕین لە فەوجی گومرگ دامەزراوە. ‌ساڵی ٢٠٠٠ بووەتە لێپرسراوی بازرگانیی سلێمانی و ‌ساڵی ٢٠١٢ بووە بە بەڕێوبەری گشتیی بەڕێوبەرایەتیی بازرگانیی خۆراکی سلێمانی و تا ئێستاش بەردەوامە. خاوەنی چەندین خەڵات و ڕێزلێنانە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە.

سەرچاوەکان:

  1. گفتوگۆی تیمی مەیدانی لەگەڵ مامۆستا (شەوکەت محەممەد ئەحمەد نادر)، لە ١٧ی ٢ی ٢٠٢٤.
  2. چاوپێکەوتنی تیمی مەیدانی لەگەڵ (جەمال ئەحمەد قادر)ی ئەنجومەنی گوندی (تازەدێ)، لەدایکبوو: ١٩٥٧، ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: خانەنشین، لە ١٧ی ٢ی ٢٠٢٤.

ئامادەکردنی: تيمى مەیدانى/ گوندى تازەدێ

5

هاوبەشی پێبکە